هاووڵاتییه‌کی بۆکانی به‌ده‌ستی هێزه ئینتزامییه‌کان کوژرا
22:27 - 31 جۆزەردان 2712
کوردپا: رێکه‌وتی ٢٩ی جۆزه‌ردان هاوڵاتییه‌کی بۆکانی پاش راگرتنی ماشینه‌که‌ی، له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌کانه‌وه له کاتی دابه‌زیندا کرایه ئامانجی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆ و له ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، \"سیامه‌ند که‌ریمی\" کوڕی ره‌حمان له کاتی شۆفیری له جاده‌ی ته‌ورێز له نزیک شاری \"ئهلخچی\"، له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌کانه‌وه پێشی پێ گیراوه، به‌ڵام له کاتی دابه‌زین له ماشینه‌که‌یدا ده‌کرێته ئامانجی گوللـه‌ی هێزه‌کان و ده‌ست له جێ گیانی خۆی له‌ده‌ست داوه.
شایه‌تحاڵان ته‌قه‌ی بێ هۆکاری هێزه ئینتزامییه‌کانی حکوومه‌تیان له‌و هاووڵاتییه کورده پژڕاست کردۆته‌وه.
هه‌تا ئێستاش هۆکاری ته‌قه‌ی هێزه نیزامییه‌کانی حکوومه‌تی ئێران له‌و هاووڵاتییه روون نیه.
شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوونی خه‌ڵک و هێزی ئینتزامی له کاتی ناشتنی ته‌رمی سیامه‌ند که‌ریمی
رۆژێک پاش کوژران، کاتژمێر ٤ی پاش نیوه‌ڕۆ له شاری بۆکان رێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی ئه‌و هاوڵاتییه بۆکانییه به‌ڕێوه‌چوو که‌له درێژه‌ی ئه‌و رێوڕه‌سمه‌دا شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوون له نێوان خه‌ڵک و هێزه نیزامییه‌کان له مه‌یدانی قودسی ئه‌و شاره هاته ئاراوه و له ئاکامدا چه‌ندین که‌س بریندار بوون.
شایه‌تحاڵێکی رووداوه‌که به ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپای راگه‌یاندووه، به‌هۆی ئاماده بوونی خه‌ڵکێکی زۆر له رێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی سیامه‌ند که‌ریمی، هێزه ئینتزامییه‌کان هه‌وڵی پێشگیری له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و رێوڕه‌سمه‌یان داوە که له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک به‌ره‌وڕوو بونه‌ته‌وه.
رۆژانه هاووڵاتییانی کورد له ناچه کوردنشینه‌کان به بێ هیچ هۆکاریک ده‌کرێنه ئامانجی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه نیزامییه‌کانی حکوومه‌تی ئێران و له ئاکامدا ده‌کوژرێن، یان بریندار ده‌بن.
له درێژه‌ی یه‌ک حه‌وتووی رابردوودا ٤ هاووڵاتیی کورد له ناوچه کوردنشینه‌کانی ئیران به هۆکارگه‌لی ناڕوون کراونه‌ته ئامانجی هێزه نیزامییه‌کان و گیانی خۆیان له ده‌ست داوه.