هاووڵاتیانی شاری ئیلام بەدەست بڵاو كردەوەی مادە سڕكەرەكان لە ناو شاردا دەناڵێنن
21:42 - 28 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: لەحاڵی حازردا بڵاوكردنەوە و فرۆشی بە ئاشكرای مادەی سڕكەر لە ناو شاری ئیلام و چەندین شوێنی تایبەت، هاووڵاتیانی ئەو شارەی تاساندووە.
هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە شاری ئیلام راپۆرتێكی كورتی لەو پێوەندییەدا ئامادە كردووە.
لە راپۆرتەكەدا هاتووە، كڕیار و فرۆشیارانی مادە سڕكەرەكان بە شێوەیەكی ئاشكرا و بێترس سەرقاڵی پوول كۆكردنەوە لەو رێگایەن و سەر سووڕمانییەكە لێرەدایە كە لەلایەن هێزی ئینتزامییەوە هیچ هەڵسوكەوتێكیان لەگەڵ ناكرێت.
لەبەشێكی دیكەی راپۆرتەكەدا هاتووە، هێندێشوێنی وەكوو گۆڕەپانی ئیمام، شوهەدا و بەرامبەر دادگوستەری كە بە رۆژ دەست فرۆشەكانی كەلوپەلی جواروجۆری لێیە، بە شەوانەش فرۆشیارانی مادە سڕكەرەكان جێگای ئەوان دەگرنەوە و مادەكانی تریاك، حەشیش، شیشە و كراس زۆر بە ئاسانی لەوێوەدەست دەكەوێ.
لە راپۆرتەكەدا نووسراوە، فرۆشیارانی مادە سڕكەرەكان لەگەڵ ناوندە حكوومەتییەكان دەست و پێوەندیان هەیە و كاتێكیش دەستبەسەریان دەكەن بە دانی بەرتیل ئازادیان دەكەن.
هەواڵنیری كوردپا ئەوەشی خستە روو، لە هەمووی گرێنگتر ئەوەیە كە لەكاتی كرانەوەی قوتابخانە و زانكۆكاندا كڕیارانی كچیش بە كۆڕی كڕیارانی دیكەوە زیاد دەبەن.
هەواڵنێرمان وتیشی: رۆژانی پێنجشەممە و هەێنی فرۆشیارانی مادە سڕكەرەكان لە چەندین شوێنی وەكوو پاركی سەراب، پاركی \"گلها\"، گۆڕەپانی كاریگەر جێگیر دەبەن.
هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە راپۆرتەكەیدا رایگەیاندووە، فرۆشیارانی مادە سڕكەرەكان بە هۆی ئەوەی كە هاووڵاتیان لەو دوو رۆژەدا بۆ گەشت و گوزار روو دەكەنە، پاركی سەراب، پاركی \"گلها\"، گۆڕەپانی كاریگەر، ئەو شوێنانەیان بۆ فرۆشتن هەڵبژاردووە.