\"هاونیاز\"ی کەیهان کەڵهووڕ خەڵاتی موسیقای نێونەتەوەیی وەرگرت
19:50 - 30 خەزەڵوەر 2716
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە ئاوازدانەرەکانی کورد، خەڵاتی ئەنجومەنی ڕەخنەگرانی موسیقای لە وڵاتی ئاڵمان بە دەست هێنا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەرهەمی هونەریی \"هاو نیاز\" لە دروست کردنی ژەنیاری نێونەتەوەیی کەمانچە، کەیهان کەلهووڕ وەکوو باشترین بەرهەمی موسیقای \"فولک_ملل\" ساڵی ٢٠١٦ وڵاتی ئاڵمان ناسێندرا.
ئەو خەڵاتە لە لایەن ئەنجومەنی ڕەخنەگرانی موسیقای تۆمار کراو(ڕیکورد)ی وڵاتی ئاڵمان بەو هونەرمەندە کرماشانییە پێشکەش کرا.
\"هاونیاز\"( Hawniyaz)ناوی دوایین ئاڵبوومی فەرمیی بەڵاوکراوەی کەیهان کەلهووڕە کە ئاوازدانەر و ژەنیاری ئەو بەرهەمە خۆیەتی.
گورانی بێژ و موسیقازانی کورد ئاینوور دۆغان ئەرکی وتنی ئەو گۆرانییەی لە ئەستۆ بووە.
چەند جارێک کونسێرتی کەیهان کەلهووڕ لە ئێران لە سەر بڕیاری بەرپرسانی هونەری و دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەتییەکان هەڵوشاوەتەوە.
نوێنەری خەڵاتی ئۆسکاری موسیقای |(گرمی) سێ ساڵ پێش لەگەڵ ئەرداڵ ئەرزەنجان موسیقازانی کوردی تورکیە ئەو خەڵاتەی وەرگرتبوو.
ماڵپەڕی \"خەبەر ئانلاین\" بە بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند: ئەنجومەنی ڕەخنەگرانی موسیقای تۆمار کراو لە وڵاتی ئاڵمان لە ١٥٦ ڕەخنەگری موسیقا، نووسەرەکان، موسیقازانەکان و سەرنووسەران لە وڵاتانی ئاڵمان، ئۆتریش و سویس پێک دێت.
کەیهان کەلهووڕ لە ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی کرماشانی لە شاری تاران لە دایکبوو و لە بەشی ئاوازدانەری لە زانکۆی کارڵتونی ئۆتاوا زانکۆی تەواو کردوە.
ناوبراو کە بە\"سوڵتانی کەمانچە\"لە جیهان ناسراوە و لەگەڵ هونەرمەندگەڵێکی وەک کەیخوسرەو پوور نازری، عەلی ئەکبەر مورادی، شارام نازری، شوجاعەت حوسین خان لە وڵاتی هێند، یویوما لە وڵاتی چین، ژائۆژێپێنگ و هەروەها لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی دیکە لە وڵاتانی ئامریکا،کۆماری ئازەربایجان و هولەند هاوکاری کردووە.