هاوسەری كەبوودوەند: كەبوودوەند مانگرتنی وشكی دەست پێكرد
17:13 - 25 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: محەممەدسدیق كەبوودوەند كە زیاتر لە 50 رۆژە مانی لە خواردن گرتووە، لە كاتژمێر 10ی شەوی رابردۆوە لە زیندانی ئێوین، بە ناڕەزایەتی بە پشت گوێ خستنی داخوازییەكانی، دەستی داوەتە مانگرتنی وشك.
خانم پەریناز باغبان حەسەنی هاوسەری كەبوودوەند لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەمەڕ دوایین رەوشی كەبوودوەند وتی: \"لە درێژەی بەدواداچوونەكانم بۆ رەوشی كەبوودوەند ئەمڕۆ سەردانی دادسەرای زیندانی ئێوینم كرد و پاش چەند كاتژمێر راگیران، سەرەنجام ئاغای كەبوودوەندیان لە بێهداریی زیندانەوە هێنا لە دۆخێكی نائاساییدا توانیم چاوم پێ بكەوێت\".
ئاماژەی بەوەش كرد: \"كاریگەریی ئەو مانگرتنە لەسەر تەندروستیی كەبوودوەند هێندە بووە كە بە زۆر توانیویە قسە بكات و ئەمەش بۆتە هۆی نیگەرانیی بنەماڵەكەی و چالاكانی مافی مرۆڤی كورد\".
خانم باغبان حەسەنی وتیشی: \"محەممەدسدیق كەبوودوەند رایگەیاندووە، بەهۆی پشت گوێ خستنی ویست و داخوازییەكانم لەلایەن لێپرسراوانی زیندانەوە، لە كاتژمێر 10ی شەوی یەكشەممەوە مانگرتنی وشكم دەست پێكردووە\".
خانم حەسەنی لەزاری كەبوودوەندەوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، \"بەهۆی خراپ بوونی باری تەندروستیی هەم لێپرسراوی زیندانی ئێوین و هەم بێهداریی ناو زیندان بڕیاریان داوە كە رەوانەی نەخۆشخانە بكرێت، بەڵام چونكە ویستوویانە بە دەست و پێ بەستراوی بیبەن، كەبوودوەند ئامادە نەبووە ببرێتە نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان\".
بە وتەی خانم حەسەنی كە دوێنی بە ئاژانسی كوردپای راگەیاند، هەواڵی ئەوە بڵاو كرابۆوە كە ئاغای كەبوودوەندیان بردۆتە نەخۆشخانەی تاڵەقانی، بەڵام دوای سەردانیان پێیان راگەیاندووە كە كەسێك بەو ناوە لەوێ نیە.
ئەمە دووەمین جارە كە لەلایەن لێپرسراوانی زیندان و بێهدارییەوە بڕیار دەدرێت كە كەبووندوەند رەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوە بكرێت، بەڵام كەبوودوەند ئامادە نەبووە بە كەلەپچە كراوی بیبەن.
محەممەدسدیق كەبوودوەند لێپرسراوی زیندانیی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان لە رێكەوتی 6ی جۆزەردانەوە لە ناڕەزایەتی بە رەوشی تەندروستیی خۆی، نەدانی مەرەخەسی بۆ دیدار لەگەڵ كوڕە نەخۆشەكەی، بۆ كاتێكی نادیار مانی لە خواردن گرتووە و هەتا ئێستا كە زیاتر لە ٥٠ رۆژ بەسەریدا تێپەڕێوە، مانگرتنەكەی نەشكاندووە و لە حەفتەكانی رابردووشدا زۆرێك لە چالاكانی مافی مرۆڤ، سیاسی و فەرهەنگیی كوردستانی ئێران لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، بۆ پشتیوانی لەم چالاكەی مافی مرۆڤ مانیان لە خواردن گرت و چالاكیی جۆراوجۆریان بەڕێوە برد.