هاوسەری كەبوودوەند: هەوڵەكانی ئەمڕۆی من هەتا بەیانی بێئەنجام ماونەتەوە
21:27 - 24 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: لەلایەن هاوبەندییەكانی كەبوودوەندەوە هاوسەرەكەی ئاگادار كرایەوە كە كەبوودوەند رەوانەی نەخۆشخانە كراوە، بەڵام پاش سەردانی بنەماڵەكەی پێیان راگەیاندوون لێرە نیە.
خانم پەریناز باغەبان حەسەنی هاوسەری محەمەدسەدیق كەبوودوەند كاتژمێر 6ی ئێوارە بە كاتی تاران لە لێدوانێكی تایبەتدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لەمەڕ دوایین رەوشی هاوسەرەكەی زانیاریی دا و وتی: \"پاش ئەوەی كە ئەمڕۆ لەلایەن هێندێلە هاوبەندییەكانی كەبوودوەندەوە ئاگادار كراینەوە كە بەهۆی خراپتر بوونی باری جەستەیی رەوانەی نەخۆشخانەی تاڵەقانیی تاران كراوە، منیش سەردانی ئەوێم كرد و لەوێش پێیان راگەیاندم كە كەسێك بەو ناوە لێرە نیە\".
لە 50یەمین رۆژی مانگرتنی محەممەد سدیق كەبووەند چالاكی مافی مرۆڤ و لێپرسراوی رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستاندا، نیگەرانی لەمەڕ باری تەندروستیی ناوبراو لەلای بنەماڵەكەی و چالاكانی مافی مرۆڤی كوردستان رووی لە زیاد بوون كردووە.
پەریناز باغەبان حەسەنی لە درێژی لێدوانەكەیدا بۆ ئاژانسی كوردپا وتیشی: \"لە دوایین كاتژمێری كاتی ئیداری ئەمڕۆ شەممە بۆ بەدواچوون و زانیاری وەرگرتن لەمەڕ بارودۆخی كەبوودوەند سەردانی دادسەرای زیندانی ئێوینم كرد، بەڵام سەربازەكانی زیندان پێیان راگەیاندم كە كاتی ئیداری تەواو و بووە، بۆیە هەوڵەكانی ئەمڕۆم هەتا بەیانی هیچ ئەنجامێكیان نەبوو\".
هاوسەری كەبوودوەند راشیگەیاند: \"جیا لەمانە ئیتر هیچ زانیاری و هەواڵێكمان لەبارەی تەندروستی و رەوشی كەبوودوەندەوە نیە\".
محەممەدسدیق كەبوودوەند لێپرسراوی زیندانیی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان لە رێكەوتی 6ی جۆزەردانەوە لە ناڕەزایەتی بە رەوشی تەندروستیی خۆی، نەدانی مەرەخەسی بۆ دیدار لبەگەڵ كوڕە نەخۆشەكەی، بۆ كاتێكی نادیار مانی لە خواردن گرتووە و هەتا ئێستا كە 50 رۆژ بەسەریدا تێپەڕێوە، مانگرتنەكەی نەشكاندووە و لە حەفتەكانی رابردووشدا زۆرێك لە چالاكانی مافی مرۆڤ، سیاسی و فەرهەنگیی كوردستانی ئێران لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، بۆ پشتیوانی لەم چالاكەی مافی مرۆڤ مانیان لە خواردن گرت و چالاكیی جۆراوجۆریان بەڕێوە برد.