هاوسەری چالاکێکی کرێکاری لە شاری سنە دەستبەسەر کرا

14:12 - 13 خەزەڵوەر 2718
ئاژانسی کوردپا: هاوسەری چالاکێکی کرێکاریی کورد خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزە ئێتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ١٢ی خەزەڵوەر، \"پەرەستوو میرزایی\" هاوسەری \"زانیار دەباغیان\"، چالاکی کرێکاریی دەستبەسەرکراو، لە ڕێگەی پێوەندی تەلەفۆنییەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگهێشت و پاشان دەستبەسەر کراوە.

ئەم هاوولاتییە سنەییە پاش دەستبەسەرکران گوازراوەتەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات و هیچ زانییارییەک سەبارەت بە چارەنووسی لە بەر دەستدا نییە.

زانیار دەباغیان، ڕۆژی دووشەممە، ١٦ی ڕەزبەر لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا هیچ زانییارییەک لە مەڕ چارەنووسی لە بەر دەستدا نییە.

ئەم چالاکە کرێکارییە کوردە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، لە دەتپێڕاگەیشتن بە پاڕیزەر و بینینی بنەماڵەکەی بێبەری بووە.