هاوخەمیی ئیجلال قەوامی لەگەڵ بنەماڵەی جیمز رابرت فولی

20:54 - 2 خەرمانان 2714
ئاژانسی کوردپا: رۆژنامەنووسیکی کورد لە شاری سنە، هاوخەمیی خۆی لەگەڵ بنەماڵەی ئەو رۆژنامە نووسە ئەمریکاییە دەربڕی، کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە سەر بڕدرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئیجلال قەوامی لە پەیامێکدا نووسیویەتی بێگومان لەدەست چوونی جیمز فولی بۆ کۆمەڵی هەواڵنێر و رۆژنامەنووسان، رۆز دڵتەزێن و هەژێنەر بوو، بەڵام موژدەی ئەوەش ئەدات کە راگەیاندن و میدیا بەردەوام دەبێت.

\"21719.jpg\"
ئیجلال قەوامی، رۆژنامەنووس
رۆژی ٢٩ی گەلاوێژ چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاو کردەوە، کە تیایدا \"جمیز رابرت فولی\" هەواڵنێری ئەمریکاییان سەر بری.

جیمز فولی وەکوو هەواڵنێری ئاژانسێکی هەواڵدەریی جیهانی بەناوی \"گلۆبال پۆست\" بوو. بەرپرسی گلۆبال پۆست گوتوویەتی کە دەوڵەتی ئیسلامی بۆ ئازاد کردنی داوای ١٠٠ ملوێن یۆرۆی کردبوو.

دەقی پەیامی ئیجلال قەوامی بۆ بنەماڵەی جیمز رابرت فولی:

بنەماڵەی ەبڕێزی جیمز رابرت فولی:

رەوتی راگەیاندن بەردەوام دەبێت


\"21718.jpg\"
وەکوو رۆژنامەنووسێک لە کوردستانی ئیرانەوە هاوخەمی و بەداخبوونم لێ قەبووڵ بکەن. بێگومان لەدەست چوونی جیمز فولی بۆ کۆمەڵی هەواڵنێر و رۆژنامەنووسان، رۆز دڵتەزێن و هەژێنەر بوو، بەڵام موژدەی ئەوەش ئەدات کە راگەیاندن و میدیا بەردەوام دەبێت، هەر چەند کە جیمز فولی دەیان هەواڵنیری دیکە لە رێگەی کاری میدیاییدا گیانیان بەخت کردووە.

کوشتنی جیمز فولی بە دەستی کۆنەپەرستان و دژە عەقڵی مرۆڤ کوژ، جەرگی هەموو ئینسانێکی خستە ژان و ئازار، لە قووڵایی دڵمەوە هاوخەمی و هاودەردیی خۆمتان پێ رادەگەیەنم.

سەبووری بێتە دڵتان و رۆحی ئەو ئازیزەش شاد بێت

ئیجلال قەوامی – رۆژنامەنووس – سنە – کوردستان - ئێران
٢/٦/١٣٩٣
٢٤ی August/ ٢٠١٤