هاواری کۆبانی، باس لە ئازار و مەینەتییەکانی خەڵكی کۆبانی دەکات

19:34 - 16 رەشەمه 2714
ئاژانسی کوردپا: شانۆی \"هاواری کۆبانی\" لە نووسین و دەرهێنانی ئەفشین خدری، لە زانکۆی کوردستان لە شاری سنە، نمایش دەکرێت.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شانۆی هاواری کۆبانی لە حەوت بڕگەی جیاوازدا و لە قاڵبی دیکیۆمێناریدا و لە نیوەی دووەمی مانگی رەشەمەی ئەمساڵدا لە زانکۆی کوردستان پیشان ئەدرێت.

لەو شانۆیەدا، کار و کردەوەکانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، ئازار و مەینەتی، ئاوارەیی، کوشتاری ژنان، منداڵان و پیاوانی کۆبانی و شەنگال بە زمانی کوردی پیشان ئەدرێت.

ئەو شانەۆیە بەرهەمی گروپی \"شانۆی تیک تاک\" و برۆشوور شانۆی هاواری کۆبانی لە ئەستۆی سەمەن ناسری‌یە.

\"25201.jpg\"
شانۆی \"هاواری کۆبانی\" لە زانکۆی کوردستان لە شاری سنە، نمایش دەکرێت
مێهران مەکاری، سەجاد عەسکەری، سیاوەش جەدیدی، رامیار بەهمەنی، زانا رۆستەمی، کیانووش گوڵ سریشت، سالار کەنعانی، پژمان بەیگی، سارینا پەناهیدە، حەدیس مورادی، سەیدە سۆما حوسێنی، سارا رەوشەنی، نارین محەمەدی و بژوێن زەندی ئەو کەسانە بوون کە وەکوو ئەکتەر لەو شانۆیتەدا رۆڵیان بینیوە.

رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٦ی رەشەمەی ئەمساڵ شاری کۆبانی، پاش زیاتر لە ٤ مانگ خۆڕاگری و بەربەرەکانێی شەرڤانان و پێشمەرگە، ئەو شارە لە چەکدارانی خەلافەتی ئیسلامی پاک کرایەوە.

هاوکات لەگەڵ ئاوارەبوونی خەڵکی کۆبانی شەنگال، هاووڵاتییانی کورد لە کوردستانی ئێران بە وەڕێخستنی دەیان کەمپیەن و ناوەند، یارمەتیی جۆرواجۆریان بۆ لێقەوماوان کۆکردەوە.

هەروەها لە زۆربەی شارەکانی کوردستان، هاووڵاتییانی کورد بە مەبەستی مەحکووم کردنی هێرشی داعش و پشتیوانی لە خەڵکی کۆبانی و شەنگال، هاتنە سەر شەقام پشتیوانیی خۆیان بۆ خەڵک و نارەزایەتیی خۆیان لە هێرشی داعش دەربڕی و دواتریش دەیان هاووڵاتیی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کران.

\"25196.jpg\"

\"25195.jpg\"

\"25198.jpg\"

\"25194.jpg\"

\"25199.jpg\"

\"25200.jpg\"