هاوكات لەگەڵ سەفەری كووفی عەنان بۆ سووریە، لە شاری حومس 47 كەس بوونە قوربانی
19:59 - 22 رەشەمه 2711
كوردپا: هاوكات لەگەڵ دیداری كووفی عەنان نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سووریە، لە ناوچەی \"كرم الزیتوون\"ی شاری حومس 47 كەس كە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون بە دەستی هێزە ئەمنیەتییەكانی سووریە كوژراون.
شۆرای گشتیی شۆڕشی سووریە لە راپۆتێكدا بڵاوی كردۆتەوە، كە كوشتاری ئەم جارەش بەدەستی هێزە لیباس شەخسییەكانی سەر بە حكوومەتی سووریە ئەنجام دراوە و بە هێرش كردنە سەر ماڵان لە ناوچەی \"كرم الزیتون\" سەری دەیان كەسیان لە جەستەیان جیا كردۆتەوە و ژمارەیەك لە خانووەكانیان ئاوریان تێبەرداوە.
لە درێژەی ئەو راپۆرتەدا هاتووە، هەتا سەرلە بەیانیی رۆژی یەكشەممە لانیكەم تەرمی 47 كەسیان بە سووتاوی، دەست و لاقی شكاو یان سەری بڕاو دۆزیوەتەوە.
لەلایەكە دیكەشەوە هێزە ئەمنیەتییەكانی سووریە شاری \"حەڵەب\"یان گەمارۆ داوە و بە دەیان كەس لە لاوانی ئەو شارە كە بە شەو لە خۆپیشاندانەكان بەشدارییان كردبوو، دەستبەسەر كردووە.
بەپێی راپۆرتی راگەیاندنی سووریە هێزە ئەمنیەتییەكان بۆ بڵاوە پێكردنی خۆپیشاندەران دەستڕێژی راستەوخۆیان كردۆتە سەر خەڵك.
وتەبێژی شۆرای گشتیی شۆڕشی سووریە لە حەڵەب رایگەیاندووە، پتر لە 5 هەزار كەس لە خۆپیشاندانی شەوانەی ئەو شارەدا بەشدارییان كردووە.
ئەم خۆپیشاندان و سەركوتانە لە حاڵێكدا لە سووریە روویان داوە دوێنێ یەكشەممە بۆ دووەمین جار كووفی عەنان نوێنەری تایبەتیی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمكاری عەرەب بۆ كاروباری سووریە سەردانی ئەو وڵاتەی كرد و لەگەڵ بەشار ئەسەد كۆ بۆتەوە.
بە وتەی چاودێرانی سیاسی، دانوستانی كووفی عەنان و بەشار ئەسەد ئەنجامێكی نەبووە، چونكە بەشار ئەسەد خۆپیشاندەران بە تیرۆریست لە قەڵەم دەدات و حازر بە كۆتایی هێنان بە كوشتارەكان و دانوستان لەگەڵ دژبەران نیە.