نەوسوود؛ شکاندنی ماشینی کۆڵبەران لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە

10:57 - 22 رەشەمه 2721

ڕۆژی شەممە ٢١ی ڕەشەمە، شووشەی نزیک ١٠٠ ماشینی کۆڵبەران لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لە شاری نەوسوود شکێندرا.

هەرچەندە ئاژانسی کوردپا بە دیاریکراوی ناتوانێت ئەنجامدەرانی ئەو کارە دەستنیشان بکات، بەڵام بە وتەی یەکێک لە شایەتحاڵەکانی ئەو ڕووداوە، ئەو هەوڵە لەلایەن دەستوپەیوەندییەکانی سپای پاسداران و هەنگی سنوورییەوە ئەنجام دراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: "زۆربەی ماشینی کۆڵبەران لە دەرەوەی شاری نەوسوود ڕادەگیرێن و ئیزنی هاتنە ناوەوەیان پێ نادرێت".

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: "هێزە حکوومەتییەکان بە بیانووی دروستکردنی ترافیک، ڕێگری لە ماشینی کۆڵبەران بۆ ناو شاری نەوسوود دەکەن".