نەغەدە/ لێدانی تونێل بە مەبەستی تاڵانكردنی ئاسەواری تەپۆڵكەیەكی ٥ هەزار ساڵە
15:41 - 11 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی كوردپا: كێشەو ناكۆكییەكانی ئیدارە دەوڵەتییەكان لەشاری نەغەدە وای كردووە ئاسەوارە كەوناراییەكانی كوردستان لەگەڵ مەترسیی تاڵانكردن و فەوتان بەرەوڕوو ببێتەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەماوەی حەفتەی رابردوودا دوو حاڵەتی هەڵكەندنی نایاسایی لە تەپۆڵكەی مێژوویی \"قاڵاباشی\" نەغەدە بەدەست ناوەندە پێوەندیدارەكان گەیشتووە و تێیدا باس لەوەكراوە كە كەسانی هەلپەرەست بە هاوكاری فەرمانبەرە ئیدارییەكان سەرقاڵی لێدانی تونێل بە مەبەستی \"دزین\"ی ئاسەوارە مێژووییەكانن.
بەرپرسی گشتیی میرات فەرهەنگیی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا لە كۆنفرانسێكی خەبەریدا ئەو تونێل لێدانانەی بە \"رێكخراو(سازمان یافتە)\" وەسف كردووە و توویەتی: ئەندامانی ئەو تیمە لە شەش مانگ لەمەوبەرەوە خانوویەكیان لە شەقامی پیروزی و بەرامبەر بە تەپۆڵكەی \" قاڵاباشی\" كڕیوە و لە هەوڵی دزینی كەرەسە و ئاسەوارەکانی ناو مۆزەخانەكەدا بوون.
مۆزەخانەی قاڵاباشی لە ساڵی ١٣٧٩ لەسەر تەپۆڵكەكە دروست كراوە.
بەوتەی جەلیل جەباری، ژمارەیەك لە فەرمانبەرانیش یارمەتی سەرپێچیكارانیان داوە و خەڵكی خۆجێیی و دانیشتووی گەڕەكەكە بەو كارەیان زانیوە.
ناوەندە پێوەندیدارەكان لە ناو بینای سەرپێچیكاراندا ژمارەیەک ئیسک و بەردی تایبەتیان دۆزیوەتەوە.
بەرپرسی گشتیی میرات فەرهەنگی ئوستان وتوویەتی، كێشەی نێوان شارەوانی و میرات فەرهەنگی شارستانی نەغەدە لەئەنجامی ئاشكرا بوونی ئەو باندەوە هاتۆتەئاراوە.
خاڵێكی دیكە كە ئەو لێپرسراوە باسی لێوە كردووە، سكاڵەی شارەوانی لەئیدارەی گشتیی میرات فەرهەنگی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوایە.
جەباری خۆی لەدانی وردەكاری بواردووە، بەڵام پاراستن و دابین كردنی بودجە و دانانی كامێرای چاودێری لەسەر تەپۆڵكەكەی بە كێشەی و ئاستەنگی بەردەم میرات فەرهەنگی نەغەدە زانیوە.
تەپۆڵكەی قاڵاباشی نەغەدە رووبەری سێهێكتارە و بە ژمارەی ٣١٠٣١ لە ریزی ئاسەوارە مللیەكاندا تۆمار كراوە.
یەكەمین وێنەی هەوایی ئەو تیپۆڵكەیە دەگەڕێتەوە بۆ ٧٥ ساڵ بەر لەئێستا و ئەو كاتە \"ئێریك ئشمیت\" كەوناراناسی ئەمریكایی بە فڕۆكەی خۆی لەكاتی فڕین بەسەر ئەو ناوچەیەدا وێنەی گرتووە و ساڵی ١٩٤٠ لەزانكۆی شیكاگۆی ئەمریكا لە دووتۆیی كتێبێكدا لەچاپی داوە.
نەغەدە لە ٨٠ كیلۆمیتری شاری ورمێهەڵكەتووە و خاوەنی دوو مۆزەخانەی مێژوویی ( حەسەنلوو و قاڵاباشی)یە.