نەغەدە/ تێكهەڵچوونی هێزی ئینتزامی و خەڵكی ناوچەی سندووس
19:34 - 23 سەرماوەز 2711
كوردپا: هێزە ئینتزامییەكانی حكوومەتی ئێران بە مەبەستی كۆ كردنەوەی ماهوارە هێرشیان كردە سەر چەند گوندێكی ناوچەی سندووسی نەغەدە و لە ئەنجامدا لەگەڵ بەربەرەكانێخەڵكی بەرەوڕوو بوونەوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە نەغەدە، دوای ئەوەی هێزە ئینتزامییەكان بە مەبەستی كۆكردنەوەی ماهوارە چوونە گوندەكانی \"حەڵبێو كوویكان\"ی شاری نەغەدە، لە ئەنجامدا لەگەڵ بەربەرەكانیێخەڵكی ئەو گوندانە بەرەوڕوو بوونەوە و تێكهەڵچوون هاتە ئاراوە.
هەواڵنێرمان لە زاری شایەتحالانەوە رایگەیاند، دوای ئەو تێكهەڵچوونە هێزە ئینتزامییەكان گوندەكانی \"حەڵبێو كوویكان\"یان بەجێهێشت و نەیانتوانی هیچ ماهوارەیەك زەوت بكەن.
ئەو تێكهەڵچوونەی نیوان هێزی ئینتزامی و خەڵكی ئەو گوندانە هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە.