نەخشەی نوێی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا بەم نزیكانە بڵاو دەكرێتەوە
14:01 - 26 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: سولێمان چووكەڵی دیزاینەری ئەو نەخەشەیە رایگەیاند، لە ماوەیەكی نزیكدا تازەترین نەخشەی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا چاپ و بڵاو دەكرێتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی كوردپا، بە وتەی چووكەڵی ئەو نەخەشەیە كۆمەلێك زانیاریی لەمەڕ پرسی نەتەوەیی و زمانی و ئایینی ئەو پارێزگایەی لەخۆ گرتووە.
نەخشەی تازەی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا ئەو زانیارییانەی خوارەوەی لەخۆ گرتووە:
ـ چوارچێوە گشتییەكانی پارێزگا و شارەكان بەپێی دوایین دابەشكاریی سیاسی و ئیدارییەكانی ئێران.
ـ ژمارەی شارستان، شار و گوندەكان.
ـ ناوی گشت گوندەكانی هەر شارستان (سەرووی 1 بنەماڵە و خاپوور و چۆڵكراو)
ـ چۆنیەتیی بەربڵاویی زمان، ئایین و كەمایەتییە ئایینیەكان وەكوو ئەهلی هەق (عەلیوڵایی یان گۆران)، مەسیحی، جوولەكە و زەرتەشتی و بەهایی لەسەر بنەمای شوێن وەكوو شارستان، شار و گوندەكانی پارێزگا و بەگشتی رووبەڕووی جوغرافیایی.
ـ پێكهاتەی زمانی و ئایینی هەركام لەو شوێنە جوغرافیاییانە لە رێگای هێمای تایبەتەوە.
ـ ساغكردنەوەی و گەڕانەوەی ناوی رەسەنی زۆربەی شار و گوندەكان.
ـ بوونی خشتە، دیاگرام و نەخشەی جیا لە نەخشەی گشتی كە پەیوەست كراوە.