نەتەوە یەكگرتووەكان نیگەرانیی خۆی بەرانبەر بە ڕقی بەرپرسانی ئێرانی لە بەهاییەكان دەربڕی
16:17 - 20 جۆزەردان 2716
ئاژانسی كوردپا: هەواڵنێرانی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە كاروباری مافی مرۆڤدا، نیگەرانیی خۆیان بەرانبەر بە \"لێدوانە ڕقاوییەكان\"ی بەرپرسانی حكوومەتی ئێران دژ بە بەهاییەكانی ئەو وڵاتە و بڵاوكردنەوەی \"ڕق و قین\" لە هەمبەر ئەو كەمینە ئایینییە دەربڕی.
لە بەیاننامەی كۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكاندا بە گێڕانەوە لە ئەحمەد شەهید، ڕاپۆرتنێری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مافی مرۆڤ لە ئێراندا كە ڕێكەوتی ١٩ی بانەمەڕ بڵاو كرایەوە، باس لە \"گوشاری ئامانجدار و بەردەوام\" بۆ سەر بەهاییەكان لە لایەن حكوومەتی ئێرانەوە كراوە كە لەگەڵ بەرپرسیارێتییە نێونەتەوەییەكانی تاران لە دژایەتیدایە.
هاینێر بیلفێڵد، چاوەدێری پلەبەرزی ئەو ڕێكخراوە بۆ كاروباری ئازادیی ئایینزاكان و بیرۆكەكان ڕایگەیاند: \"هەڕەشە زارەكییەكان، كۆمەڵگای بەهاییەكانی ئێرانیان خستۆتە سەر لێواری هەڵدێرێكی زۆر مەترسیدار كە دەتوانێ مانەوەی ئەو كۆمەڵگایە لەگەڵ مەترسی بەرەوڕوو بكات\".
كۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان، كاربەدەستانی ئایینی، سیاسی و دادوەریی ئێرانی بەوە تۆمەتبار كردووە كە \"هێرشە زارەكییەكان\"ی ئەوان كە دەرخەری \"بێتاقەت بوونیان\"بەرانبەر بە بەهاییەكانە، \"دەتوانێ ببێتە هۆی هاندانی زیاتر بۆ هەڵاواردن و هێرش و توندوتیژی لە هەمبەر ئەو پێكهاتەیە\".
هێرشە زارەكییەكانی ئەم دواییانە دژ بە باوەڕمەندانی ئایینی بەهایی دوابەدوای دیداری فائیزە ڕەفسەنجانی لەگەڵ یەكێك لە ڕێبەرانی كۆمەڵگای بەهاییەكان پەرەی سەندووە. هەر لەو پێوەندییەدا دۆزگەری گشتیی كۆماری ئیسلامی ئەو كەسانەی كە لەگەڵ بەهاییەكان پێوەندی دەگرن، ئاگادار كردۆتەوە كە: \"دەبێ چاوەڕێی دەرئەنجامە یاساییەكانی ئەو كردەوەیەی خۆیان بن\".
بە پێی وتەی نەتەوە یەكگرتووەكان هەنووكە لانیكەم ٧٢ بەهایی لە گرتووخانەكانی ئێراندان. كۆمیسیۆنی ئەمریكایی چاوەدێر بە سەر ئازادیی ئایینزاكانیشدا دەڵێ بەپێی ئامارەكان، ٣٠٠ هەزار بەهایی لە ئێراندا دەژین كە گەورەترین كەمینەی ناموسڵمانی ئێران پێك دەهێنن و لە دە ساڵی ڕابردوودا \"نزیك بە ٨٥٠ كەس لە باوەڕمەندانی ئەو ئایینە دەستبەسەر كراون\".