نیزامییەكان بەهۆكاری ئاگركەوتنەوە لەلێڕەوارەكانی روانسەر و نەوسوود لەقەڵەم دراون
14:43 - 4 جۆزەردان 2714
ئاژانسی كوردپا: هاوكات لەگەڵ بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی بەرگریی لە ژینگەی كوردستان، بەشێک لە لێڕەوار و دارستانەكانی نەوسوود و روانسەر لەئاگردا سووتان.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، سەر لەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی ١ی جۆزەردان، چەندین هێكتار لەلێڕەوار و دارستانەكانی دەورووبەری بەخشی شاهۆ لە شارستانی روانسەر لەلایەن هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە ئاگر دران.
ئاگركەوتنەوە لە لێڕەوارەكانی دەورووبەری ئاوایی \"شوانكارە\" هاوكات بوو لەگەڵ یەكەمین كۆبوونەوە و سیمیناری چالاكانی ژینگەپارێز و سەرچاوە سروشتیەیكانی هەوارمانات.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هەوڵەی هێزە چەكدارەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لەحاڵێكدایە كە هەر هەمان رۆژ كۆبوونەوەیەک بەمەبەستی پاراستن و خاوێن راگرتنی ژینگە بەڕێوە چووبوو.
ئاگرتێپەردانی لێڕەوارەكانی رۆژئاوای ئێران، زیاتر مەبەستی سیاسی ـ ئەمنیەتی لەپشتە و هێزە حكوومەتییەكان بە بیانووی ئەمنیەتی لەو ناوچانە، بە بەردەوامی لەحاڵی فەوتاندنی لێڕەوارەكان دان.
لەسەرجەم ئەو رووداوانەدا، هێزە نیزامییەكان پێشیان بە هاووڵاتییان گرتووە و رێگرییان لە كووژاندنەوەی ئاگرەكە كردووە و لەهێندێ حاڵەتیشدا دەستبەسەرییان كردوون.
هەر لەو پێوەندییەدا لەبەخشی نەوسوودیش هێزە نیزامییەكانی جێگیر لەهەنگی مەرزیی ئەو شارە، ئاگریان لە دەورووبەری پادگانی \"شۆشمێ\" بەرداوە.
ئەو رووداوی ئاگرکەوتنەوەیە رۆژی سێشەممەی حەفتەی رابردوو رووی داوە و بەشێكی بەرچاو لەلێڕەوارەكانی ناوچەی \"پیربزار\" لەئاوردا سووتان.
سەرچاوە ناوچەییەكانی نەوسوود، نیزامییەكانی هەنگی مەرزی بە هۆكاری سەرەكیی ئەو ئاگركەوتنانە دەزانن و ئەو ئاگرانە لە وەرزی بەهار و هاویندا بە بیانووی بوونی حیزبەكان لە ناوچەدا دەگەنە ئەو پەڕی خۆی.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، سەر لەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی ١ی جۆزەردان، چەندین هێكتار لەلێڕەوار و دارستانەكانی دەورووبەری بەخشی شاهۆ لە شارستانی روانسەر لەلایەن هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە ئاگر دران.
ئاگركەوتنەوە لە لێڕەوارەكانی دەورووبەری ئاوایی \"شوانكارە\" هاوكات بوو لەگەڵ یەكەمین كۆبوونەوە و سیمیناری چالاكانی ژینگەپارێز و سەرچاوە سروشتیەیكانی هەوارمانات.
ئاگرکهوتنهوهی سنووری نهوسوود
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەشاری \"مەنسوورئاغایی\" وێڕای پشتڕاست كردنەوەی ئەو هەواڵە بەئاژانسی كوردپای راگەیاند: هێزە نیزامییەكانی \"سوپا\"ی روانسەر بەبیانووی هەبوونی كەسانی چەكداری سەر بە حیزبە كوودییەكان، چەندین هێكتار لە لێڕەوارەكانی چیای شاهۆیان ئاگر دا.سەرچاوەكە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هەوڵەی هێزە چەكدارەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لەحاڵێكدایە كە هەر هەمان رۆژ كۆبوونەوەیەک بەمەبەستی پاراستن و خاوێن راگرتنی ژینگە بەڕێوە چووبوو.