نۆروێژ/ دەرکرانی ٦٤ خوێندکاریی ئێرانی بەتاوانی ئەمنیەتی

19:41 - 26 خاکەلێوه 2715
ئاژانسی کوردپا: پایەبەرزترین ناوەندی ئەمنیەتیی نۆروێژ، زانکۆ دەوڵەتییەکانی ئێرانی بە هەوڵی سیستماتیک بەمەبەستی ناردنی خوێندکاری سیخوڕ بۆ ئەو وڵاتە تاوانبار کرد.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پۆلیسی ئەمنیەتیی نۆروێژ بە فەرمی رایگەیاندووە کە خوێندکارانی ئێرانی لەکاتی خوێندن لەناوەندە فێرکارییەکانی ئەو وڵاتە، سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیاری بەمەبەستی دروستکردنی چەکە کۆمەڵکوژەکانن.

ئەو تاوانە لەلایەن بەرپرسی پێوەندییەکانی پۆلیسی نۆورێژ(PST) ـەوە راگەیەندراوە.

رۆژنامەی \" آفتن پوستن\" لەزاری بەپرسانی ی نۆروێژەوە بڵاوی کرووەتەوە، زانکۆکانی ئێران بە هاوکاری دەوڵەت وبەشێوەی رێکخراو بڕوانەمەی ساختە بۆ خوێندکاران دروست دەکەن.

ئارنە کریستین لەدرێژەدا ئەو خوێندکارە دەرکراونەی بەوە تۆمەتبار کردووە کە ویستوویانە گەمارۆ نێودەوڵەتییەکانی زانستی ـ تەکنیکی سەر ئێران بشکێنن.

کاناڵی ٢ی نۆروێژ لە راپۆرتێکدا باسی لەدەرکردنی ئەو ٦٤ خوێندکارەی ئاستی کارناسی باڵا و دوکتوڕا کردووە و رایگەیاندووە، چوونەسەری رێژەی خوێندکارانی ئێرانی لەرشتەی \" فیزیکی هەستەیی\"، ئێلکترۆنیک، مێتالۆژی و مکانیک هۆکاری ئەو گۆمان کردنە بووە.

دەوڵەتی نۆروێژ خۆی لەهێنانی شوناسی ئەو خوێندکارانە بواردووە، بەڵام رایگەیاندووە ئەو ٦٤ کەسە لەهەوڵی وەدەست خستنی زانیاری لەسەر چەکە کۆمەڵکوژەکان بوون.

لەحاڵی حازردا ٣٠٠ خوێندکاری ئێرانی لە نۆروێژ سەرقاڵی خوێندنن.

پێشتریش دەوڵەتی هۆڵەند لە ساڵی ١٣٨٧ و ١٣٩١دا یاسایەکی تایبەتی سەبارەت بە خوێندنی خوێندکارانی ئێرانی لە وڵاتەکەیدا پەسند کردبوو.