نوێترین بەرهەمی بەهمەن قوبادی لە بەشداری لە فستیڤاڵێکی نێودەوڵەتیدا دەکات
21:08 - 14 گەلاوێژ 2714
ئاژانسی کوردپا: نوێترین بەرهەمی سینەمایی بەهمەن قوبادی، سینەماکاری ناسراوی کورد، بەشداری لە بەشی سەرەکیی پێشبڕکێی فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی (ڤینیسیا)ی وڵاتی ئیتالیادا دەکات.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، فیلمی \"چاو لەسەر رێی بکە\"، نوێترین فیلمی بەرهەمی بەهمەن قوبادی، بە نوێنەرایەتیی لە هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی کۆمەڵە فیلمی \"چەند وتەیەک لەگەڵ خودا\"، لە بەشی سەرەکیی ٧١ـەمین خولی فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤینیسیا، نمایش دەکرێت.
بەشی راگەیاندنی فیلمی \"چاو لەسەر رێی بکە\" بلاوی کردۆتەوە، تەنیا بەهمەن قوبادی، وەکوو دەرهێنەر بۆ ساز کردنی فیلمی بەشی ئیسلام لە پرۆژەی \"چەند وتەیەک لەگەل خودا\" دەستنیشان کراو ئەو سینەماکارە کوردش لە شاری ماردینی کوردستانی تورکیا کاری وێنەگریی فیلمەکەی کردووە.
فیلمی \"چاو لەسەر رێی بکە\"، کە لەلایەن پیتر گابریل، ئاهەنگسازی بەناوبانگی بریتانیاییەوە کاری ئاهەندگسازی بۆ کراوە، لەگەڵ ٨ فیلمی دیکەو هەرکام سەبارەت بە ئایینێک، لەو فستیڤاڵەدا بەشداری دەکەن.
دەگوترێت، ئەم کۆمەڵە فیلمە ناوەرۆکێکی عارفانە و ئاشتیخوازانەیان هەیەو چارەنووسی مرۆڤەکان لە چوارچێوەی ئەو ئایینانەدا بە تێڕوانین و تێگەیشتنی دەرهێنەر لە خودا، نیشانی بینەر ئەدات.