نوێترین ئامار و زانیاریی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لەمەڕ ئاگركەوتنەوەكان
15:56 - 16 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان و چالاكانی ژینگەپارێز لەو باوەڕە دان رێژەی ئاگركەوتنەوەی ژینگە و دارستانی گوندەكانی دەورووبەری شارەكانی مەریوان و سەوڵاوا لە سەرەتای هاوینی ئەمساڵەوە هەتا ئێستا گەیشتۆتە 124 حاڵەت.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا و بە پشت بەستن بە ئاماری فەرمیی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان رێژەی حاڵەتی ئاگركەوتنەوەكانی دەورووبەری دوو شاری سەوڵاوا و مەریوان لە هاوینی ئەمساڵدا هەتا دوێنێ رێكەوتی 15ی خەرمانانی 1391ی هەتاوی بە ئاگر گرتنی دارستانەكانی دوو گوندی \"سەردۆش و مڕانە\"ی سەر بە شاری مەریوان كە بۆ بۆ چوارەمین جار گڕی گرتووە، گەیشتۆتە 124 حاڵەت.
بەپێی ئاماری فەرمیی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان كە چالاكانی ژینگەپارێز بڵاویان كردۆتەوە، ساڵی 1389 لە هەمان دوو شار 950 حاڵەتی ئاگركەوتنەوە تۆمار كراوە و بەو پێیە 40%ی ژینگە و دارستانەكانی ناوچەكە لەناو بوركانی ئاگردا سووتاون.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ئاماژەی بەوەش كردووە، ساڵی 1390ی هەتاویش180حاڵەتی ئاگر كەوتنەوە تۆمار كراوە كە 10% ژینگە و دارستان سووتێنراوە بەپێی ئەو شەپۆلە بەرینە لە ئاگرگرتنی دارستان، پێشبینی ئەوەش كراوە لەوانەیە 60%ی لەوەڕگا، دارستانەكان و لێڕەوارەكانی ئەو دوو شارە نەمێنێ.
هەرچەند بەهۆی بەرتەسك بوونەوەی چالاكییە ژینگەییەكانی ئەندامانی ئەنجومەنی سەوز و ئەو رێگرییانەی كە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتیەكانی حكوومەتەوە هاتوونەتە سەر رێگای چالاكییەكانیان، لەوانەیە هێندێ لە حاڵەتەكان تۆمار نەكرابێتن.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ئەنجومەنی سەوزی چایی مەریوان بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاند، ئەندامانی ئەنجومەن لەژێر چاوەدێرییەكی توندوتۆڵە ئەمنەیتی دان و تەنیا لە رێگای موبایلەوە زانیاری دەگەیەنن بە بە ئەندامان و خەڵكی ناوچەكە، لەبەر ئەوەی دوو حەفتەینامەی \"چیا\" بڵاوكراوەی ناوخۆییی و چالاكییەكان و هەروەها و ماڵپەڕی ناوەندی ئەنجومەن لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە داخراون.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی زیاد كرد \"ئەندامان و لایەنگرانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لەژێر چاوەدێریی ورد و زەخت و گوشاری دەزگا ئەمنیەتییەكان دان و زۆر جار ئیدارەی ئیتلاعات و سپای پاسداران دەبنە لەمپەر بۆ كوژاندنەوەی ئاگر لەلایەن ئەندامانی ئەنجومنەوە\".
یەكێكیتر لە چالاكییەكانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، پێكهێنانی كۆڕ، سیمینار و بەڕێوەبردنی خول و دەورەی فێركاری بوو بۆ ئەندامان و لاوان لە گوندەكانی دەورووبەری مەریوان كە پێش بەو كارەش گیراوە و ئەمساڵیش هەتا ئێستا ئیزن نەدراوە كۆبوونەوەی ساڵانە و هەڵبژاردن بەڕێوە بەرن، ئەم بەربەستانە لە حاڵێك دان كە ئەنجومەنی سەوزی چیا ئەنجومەنێكی یاساییە و زیاتر لە 10 ساڵە لە شارەكانی مەریوان، سەوڵاوا، هەورامان و دەورووبەر چالاكی دەكات.