نووسەرێكی كرماشانی و كۆمەڵە شێعرێك بۆ پێشگیری لە مادە هۆشبەرەكان
16:27 - 29 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: محەممەد جەواد موحبەت، شاعیر و نووسەری كرماشانی بە مەبەستی پێشگیری لە تووشبوان بە مادە هۆشبەرەكان كۆمەڵە شێعرێكی تازە بڵاو دەكاتەوە.
محەممەد جەواد موحەبەت لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی كتێبی ئێران وتوویەتی: لە داهاتوویەكی نزیكدا كۆمەڵە شێعرێك بەناوی \"هەستی زیندوو بوون\" بڵاو دەكەمەوە كە تێیدا بە شێعری سادە و سەمیمی بەردەنگانم بۆ پێشگیری لە پەرەسەندنی مادە هۆشبەرەكان هان داوە.
كۆمەڵە شێعری \"هەستی زیندوو بوون\" كاری دیزاین و مۆنتاژی كۆتایی پێهاتووە و بەم نزیكانە لەلایەن وەشانگەیەك بڵاو دەبێتەوە.
دیاردەی تووشبوان بە مادە هۆشبەرەكان لە ئێران رۆژ لە دوای رۆژ لە پەرەسەندن دایە و بەتایبەت پارێزگای كرماشان یەك لەو شوێنانەیە كە كۆمەڵێكی بەرچاو لە خەڵك تووشی مادە هۆشبەرەكان هاتوون.
محەممەد جەواد موحەبەت شاعیر و نووسەر و لەدایك بووی ساڵی 1322ی شاری كرماشانە و بۆ ماوەی 14 ساڵ لە شاری قەسرشیرین سەرقاڵی مامۆستایەتی بووە.
كۆمەڵێك لە بەرهەمە شێعرییەكانی بریتین لە: \"ئەودیوی سیمای تۆ، گەرووی سەوزی ئاواز، بیرەوەریی سەوز، لە سنوورەكانی هاوارەوە، لە ساڵانی دوروو و نزیكەوە\".