نووسەرێکی کورد ٢ بەرهەمی خۆی چاپ و بڵاو کردەوە

14:47 - 5 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: ٢ پەرتووکی \"عەبدول کۆچەر\" نووسەری کوردی خەڵکی کوردستانی تورکیە، لەلایەن دەزگای \"ئار\" لە شاری دیاربەکر چاپ و بڵاو کرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، عەبدوڵڵا کۆچەر ٢ کتێبی خۆی بەناوەکانی \"رێبواری گۆرانیبێژ\" و \"پێڵاوی بریندار\" بە زمانی کوردی لە کوردستانی تورکیە چاپ و بڵاو کردەوە.

\"12217.jpg\"
نووسەر لە کتێبی رێبواری دەنگخۆشدا، پرژاوەتە سەر کەموکۆڕییەکانی ژیانی رۆژانەی تاکەکان و بەشێوەی شیکاری ئەو لایەنانەی کە تاکەکان بەشێوەی دروست توانای بڕیاردانیان نییە، خستۆتە بەر باس و لێکدانەوە.

عەبدوڵڵا کۆچەر لەکتێی پێڵاوی برینداردا، لە قاڵبی کوردتە چیرۆکدا، هەڵەی ژیانی تاکەکانی کۆمەلگەی کوردەواری خستۆتە بەر باس و زۆربەی لایەنی ژیانی تاکەکانی داوەتە بەر رەخنە.

هەر ٢ کتێبەکە بەزمانی کوردی و بە زاراوەی کرمانجیی ژووروو چاپ و بڵاو بوونەتەوە.

عەبدوڵڵا کۆچەر نووسەرێکی بەتوانای خەڵکی کوردستانی تورکیەیەو هەتا ئێستا چەندن بەرهەمی چاپ و بڵاو کردۆتەوە و بۆسەر زمانە زیندووەکانی دونیا وەرگێڕان کراون.