نزیك بە ٥ ساڵە تەرحی بازیافتی زبڵ لە كوردستان نەچۆتە قۆناغی جێبەجێكردنەوە
15:46 - 30 بەفرانبار 2711
كوردپا: تەرحی بازیافتی زبڵ لە پارێزگای كوردستان لە ساڵی ١٣٥٨وە هاتۆتە بەرباس بەڵام هەتا ئیستاش هەر بەشێوەی غەیرە ستاندارد جێبەجێدەكرێت.
چالاكێكی ژینگەپارێز رایگەیاند، ئەوەی كە لە شاری سنە لەژێر ناوی بازیافتی زبڵ ئەنجام دەدرێ بە تەواوی غەیرە ستانداردە و بەدەرە لە رێوشوێنە تەندروستییەكان.
هەواڵدەریی ئیرنا لەزاری \"فاتمە ئەردەلان\"ـەوە بڵاوی كردەوە، ئەو دەزگایەی كە بە مەبەستی بازیافتی زبڵ بەكار دەهێنرێتەنیا توانای بازیافتی زبڵی تەڕی هەیە.
ئەردەلان وتیشی: زۆربەی گوندەكان لەلایەن لێپرسراونەوە لە بواری ژینگەییەوە لەبیر كراون و هیچ بایەخیكیان پێنادرێت.
ئەو چالاكەی ژینگەپارێز وێڕای رەخنە گرتن لە ئەنجومەنی پارێزگای كوردستان ئاشكراشی كرد، پێویستە بایەخ بە درووست كردنی پارك و باخچەكان لەناو گوندەكان بدرێت.
بەپێی ئامارەكان لە بەشێكی بەرچاو لە گوندەكانی پارێزگای كوردستان زبڵ بە شێوەی غەیرە ئوسووڵی و ناتەندروست كۆ دەكرێنەوە.
لە پارێزگای كوردستان پشكی فەزای سەوز بۆ هەر یەك كەس ٥ میتری دوو جایە.
لێپرسراوی گشتیی ژینگە پارێزی پارێزگای كوردستان لەو باوەڕە دایە، پشكی فەزای سەوز لەو پارێزگایەدا كەمتر لە رێژی نێوەنجیی دیاری كراوە.