ناكۆكیی نێوان بەشدارانی كۆنفرانسی نەتەوەیی لاوان/ پەسند كردنی 21 خاڵ وەك راسپاردە
19:57 - 27 رەشەمه 2711
كوردپا: لە سێیەمین رۆژی كۆنفرانسی نەتەوەیی لاوانی بەشەكانی كوردستان لە هەولێر، لەسەر چەند خاڵێكی راسپاردەكانی كۆتایی كۆنفرانس، ناكۆكی هاتە ئاراوە و نوێنەرانی چەند رێكخراوی لاوان بە نیشانەی ئیعتراز ساڵۆنی كۆنفرانسیان بەجێ هێشت كە پاش راوێژ گەڕانەوە ژووری كۆنفرانس و 21خاڵییش وەك راسپاردەی كۆتایی پەسند كران.
ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بۆ بەدواداچوونی زیاتری لە پێوەندییەكدا لەگەڵ ئومێد خۆشناو، سكرتێری یەكیەتیی لاوانی دێمۆكراتی كوردستان و یەكێك لە ئەندامانی کۆمیتهی ئامادهکاری كۆنفرانس زانیاریی زیاتری وەرگرت.
ئومێد خۆشناو وتی: \"لە سێیەمین رۆژی كۆنفرانسی نەتەوەیی لاوانی بەشەكانی كوردستان، 21 خاڵ وەك راسپاردەی كۆتایی كۆنفرانس خرانەروو كە تاوتوێ و باسیان لەبارەوە بكرێت، سەرەنجام نوێنەرانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پ ك ك) و پارتی ژیانی ئازادیی كوردستان (پژاك) و چەند رێكخراوێكی دیكە و دوو ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەریی كۆنفرانس بەهۆی ئیعتراز به ناوەرۆكی 2ی خاڵی راسپاردەكە كە پێوەندیی بە ئاڵای كوردستانەوە هەیە، بۆ ماوەی 2 كاتژمێر كۆنفرانسیان بەجێ هێشتووە، بەڵام پاش راوێژ و وتووێژ گەڕانەوە كۆنفرانس و لە پەسند كردنی راسپاردەكەدا بەشدار بوون و گرفتەكان چارەسەر كران.
لەم بارەشەوە هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا لە شاری هەولێر رایگهیاند: كە نوێنەرانی رێكخراوی لاوانی ئەو دوو حیزبە لەسەر خاڵی 18 كە تێدا هاتووە \"ئاڵای كوردستان وەك ئاڵا و سیمبۆلی نەتەوەیی هەر چوار بەشی كوردستان\"، پەسند بكرێت، تێبینییان هەبووە و لەو باوەڕەدا بوون كە دەبێ ئەو ئاڵایەی كە ئەوان پێشنیاری دەكەن وەك ئاڵای كوردستان پەسند بكرێت و نابێ ئاڵای هەر چوار بەشی كوردستان وەك یەك بێت و ئەمەش بۆتە هۆی ناكۆكیی نێوان ئەندامانی كۆنفرانسی لاوان و سەرەنجام نوێنەرانی 15 رێكخراو كە سەر بە \"پ ك ك\" و \"پژاك\" بوون كۆنفرانسیان بایكوت كردووە\".
ئەندامی کۆمیتهی ئامادهکاری دووەمین كۆنفرانسی نەتەوەیی لاوان لە درێژەدا راشیگەیاند: \"لە ماوەی سێ رۆژی كۆنفرانسدا وێڕای باس كردن لەسەر كۆمەڵێك بابەت گرینگە نەتەوەیییەكان و بەتایبەت پرسەكانی پێوەندیدار بە لاوانی كوردستان شرۆڤە كران و توێژینەوەی وردیان لەبارەوە كرا و لە ئەنجام نامەیەكمان خستە روو كە 21 خاڵی لەخۆ دەگرت\". كە چەند خاڵێكیان بریتن لە:
ـ بایكوت كردنی شەڕی ناوخۆ
ـ پەلە كردن بۆ پێكهێنانی كۆنگرەی نەتەوەیی
ـ پەسند كردنی ئاڵای كوردستان وەك ئاڵا و سیمبولی نەتەوەیی لە هەر چوار بەشی كوردستان
ـ پێكهێنانی فیدراسیۆنی سەرتاسەریی لاوانی كوردستان
ـ ساغ بوونەوە لەسەر ئەوەی كە ئەم كۆنفرانسە هەر ساڵە لە بەشێكی كوردستان رێك بخرێت
ـ پشتیوانی لە شۆڕشی كوردستانی سووریە
ئومێد خوشناو لە درێژەی لێدوانەكەیدا بۆ ئاژانسی كورد باسی لەوەش كرد : \"كە دوایەمین خاڵی راسپاردەكە باس لە كاری پراكتیكیی رێكخراوەكان و كۆنفرانسی نەتەوەیی لاوان دەكات و پێداگری لەسەر ئەوە دەكات كە دەبێ ئەم رێككەوتنە لەسەر كار و كردەوەی هەموو لایەك كاریگەری هەبێت و هاوكات ئەم 21 خاڵەش وەك پڕۆژەیەك پێشكەش بە كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان دەكرێت كە بڕیارە لە ماوەیەكی نزیكدا ئەو كۆنگرەیە رێك بخرێت\".
بڕیارە كاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ رێكەوتی 27ی رەشەمە ئەنجامی كۆتایی دووەمین كۆنفرانسی نەتەوەیی لاوانی بەشەكانی كوردستان لەلایەن لێژنەی بەڕێوەبەریی كۆنفرانسەوە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رابگەیەنرێ.