ناڕەزایەتی بۆ هەڵێنجاندنی کان لە مەرگەوەڕی ورمێ دەسبەسەر کردنی ١٧ هاووڵاتیی لێکەوتەوە
16:34 - 5 بانەمەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: دانیشتوانی یەکێک لە گوندەکانی سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی شاری ورمێ بە هۆی دەرهێنان و هەلێنجاندنیی کانی \"خاک سفید\" لەلایەن هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری نەغەدە نارەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش ئێستا، دانیشتوانی گوندی \"گرێک\" سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕ نارەزایەتییان لە هەمبەڕ هەڵێنجانی کان \"خاکی سپی لە جۆری دولۆمێت\" لەو گوندە لەلایەن هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری نەغەدە دەربڕی و دەستیان بە ئاگرتێبەردانی کانێکسی پێرسۆنێلەکەی کرد.
پاش ئاگرتێبەردانی کانێکسەکان، هێزە ئیتلاعاتییەکان هەوڵی دەسبەسەر کردنی ١٧ کەس لە هاووڵاتییانی دانیشتووی ئەو گوندەیان دا کە شوناسیان لەلایەن هەواڵنێری کوردپا بەم چەشنە ڕاگەیەندراوە: فەهیم ئەحمەدیان، تاهێر عەزیزیان (شۆرای گوند)، بێهزاد (ڕزگار) شافێعی (شۆرای گوند)، ڕەمەزان عەزیزیان، عومەر سەلیمی، محەممەد (سەرگرد) جانفەڕ، کەریم جەلیلی، هاشم ئەحمەدیان، یووسف حاتەمی، ئیدریس سەعادەت، ئەمیر عەزیزیانه، ئەسعەد سەلیمی، ئەمیر سەلیمی، ئەمین سەلیمی، حەسەن لوتفی و مەناف ڕەئیسی.
یەکێک لە دانیشتووانی ئەو گوندە لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵنێری کوردپا لە شاری ورمێ ڕایگەیاند: \"ماوەیەکە هاووڵاتییەکی نەغەدەیی بە ناوی سەید تەها حوسێنی، لەگەڵ وەبەرهێنەرێکی خەڵکی تورکیە بە ناوی \"محەممەد دنێزلی\" گرێبەستی دەرهێنانی کانی خاکی سپی واژۆ کردووە و ئۆرگانە نیزامییەکانی حکوومەتیش لە ئێران پشتیوانیان لەو گرێبەستە کردووە\".
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەی ئەو وتووێژەدا دەڵێت: \"ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ هەوڵی هاووڵاتییانی ئەو گوندەیان بە سیاسی ناوزەد کردووە و بڕیارە ئەو ١٧ هاووڵاتییە دەسبەسەر کراوە دادگایی بکرێن\".
ناوبراو دەڵێت: ئیدارەی ئیتلاعات هەڕەشەی کردووە کە هیچ ڕێگایەک بێجگە لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەو هاوووڵاتییە نەغەدەنییە نییە\".
بە وتەی ئەو سەرچاوە ئاگادارە، دەرهێنانی ئەو کانە بە\"تاڵان بردنی سەرچاوە ژێرزەوییەکان\"ی کوردستانە کە لەلایەن کەسانی بەرژەوەندیخوازەوە بە پشتیوانی ئۆرگانە ئەمنیەتی و نیزامییەکانی حکوومەتی ڕاگەیاندووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ئەو ١٧ هاووڵاتییە دەسبەسەرکراوەی گوندی \"گرێک\" لە گرتنگەدان و هەڕەشەی هێزە ئینتزامییەکانیش لەو پەیوەندییەدا، بۆ سەر لە نوێ دەرهێنانی ئەو کانە درێژەی هەیە.