ناڕەزایەتیی 14 هاووڵاتیی دەستبەسەر كراوی شاری مەهاباد بێ ئاكام مایەوە
20:25 - 3 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: 14 هاووڵاتیی شاری مەهاباد كە ماوەیەك لەمەوبەر بەكۆمەڵ دەستبەسەر كرابوون، دوای ناڕەزایەتی دەربڕین بە حوكمەكەیان هیچ ئاڵوگۆڕێك بەسەر ناورۆكی حوكمەكەیاندا نەهات.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، مانگی سەرماوەزی 1390 زیاتر لە 20 هاووڵاتیی شاری مەهاباد لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر و رەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی ئەو شارە كران.
14 كەس لەو هاووڵاتییانە دوای ماوەیەكی زۆر راگیران لە گرتنگەی ئیتلاعات، هەركام بە دانای وەسیقەی 60 میلیۆن تمەنی ئازاد كران.
ئەو 14 هاووڵاتییە ئێعترازنامەیەكیان لەبارەی حوكمەكانیان پێشكەش بە دەزگای قەزایی كرد، ئیعترازی ئەو هاووڵاتییانە پشت گوێ خراوە و نەیتوانیوە ئاڵۆگۆڕ لە ناوەرۆكی حوكمەكانیاندا، (تەنیا یەك كەسیان نەبێت) پێك بێنێت.
عوسمان مەولانژاد ئەو هاووڵاتیییە كوردەیە كەلە ئەنجامی ئیعترازەكەیدا حوكمەكەی لە 10 ساڵەوە كراوە بە 5 ساڵ زیندانی تەعزیری.
هەواڵنێری كوردپا لە درێژەدا رایگەیاند، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد بەو 14 هاووڵاتییەی راگەیاندووە بە مەبەستی تێپەڕكردنی حوكمەكانیان سەردانی زیندانی مەهاباد بكەنەوە.
ئەو هاووڵاتییانە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە بە هاوكاری لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردییەكان تاوانبار كراون.
عوسمان مەولانژاد، عوسمان قادر نژاد، ناسر تەریقی، چیا مەولانژاد، عەبدولڕەحمان قادر زادە (زانیار)، محەمەد ئەمین قادر زادە، سمكۆ عوسمانی، موراد حەسەن زادە، هیوا بەیرەمی، ئیسماعیل هونەرپوور، عەلی مەولانژاد، خوسرەو زرێ، ئەحمەد، قاسم، واحید و ناسر بێهجەتی شوناسی ژمارەیەك لە دەستبەسەر كراوەكانی شاری مەهاباد بوون.