ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی سانا لە پاوە بەهۆی دواکەوتنی مووچە

21:42 - 12 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: کرێکارانی شیرکەتی \"سانا\" لە شاری پاوە بەهۆی دواکەوتنی ٥ مانگ مووچە سەرەڕای هەڕەشەی خاوەنکار، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان پێک هێنا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرجەم کرێکارانی شیرکەتی \"سانا\" لە وزەخانەی بەرقی بەنداوی \"داریان\"ی سەر بە شاری پاوە بەهۆی دواکەوتنی ٥ مانگ مووچە، دەەستیان لە کارهەڵگرت و کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان لە شوێنی کارەکایان پێکهێنا.

بەپێی راپۆرتەکە خاوەنکاری ئەو شیرکەتە ١٢ کرێکاری لەسەر کار دەرکردووە و بە کرێکارەکانی دیکەشی راگەیاندووە لە ئەگەری بەردەوامبوون لە ناڕەزایەتی دەربڕین، سەرجەمیان بەرەوڕووی دەرکران دەبنەوە.

هاوکات کرێکارانی ئەو شیرکەتە رایانگەیاندووە، هەتا مووچەی ئەو ٥ مانگەیان پی نەدرێت، لەسەر ناڕەزایەتی دەربڕینەکەیان بەردەوام دەبن.

لە ئێستادا شیرکەتی سانا بەرهەمهێنەری برق لە بەنداوی داریانی شاری پاوە بەهۆی کەمیی بودجە لەبەرەبەری داخران دایە.