ناوەند و چالاكانی مافی مرۆڤ لەمەڕ چوونە سەرەوەی رێژەی ئێعدامەكان لەئێران نیگەرانن
14:48 - 13 رێبەندان 2713
ئاژانسی كوردپا: ١٤ ناوەندی مافی مرۆڤ و ژمارەیەكی بەرچاو لەچالاكانی مافی مرۆڤ، كەسایەتیی سیاسیی، فەرهەنگی و رۆژنامەنووس لەبەیاننامەیەكدا نیگەرانی خۆیان لەمەڕ چوونە سەرەوەی رێژەی ئێعدامەكان لەئێران دەربڕیوە.
لەبەشێكی ئەو بەیانییەدا، كە نوسخەیەكی بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە، هاتووە: ئەمرۆكە داواكاری \" هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارە\" و ئازاد كردنی زیندانیانی سیاسیی بۆتە پرسێكی گرینگ لە خەباتی ئازادیخوازانەی خەڵكی ئێران.
لەدرێژەی بەیانییەكەدا هاتووە، حكوومەتی ئیسلامیی ئێران رۆژانە دەستی بە خوێنی چەندین كەس سوور دەبێو دوایین حاڵەتیش لەئێعدامەكان، لەسێدارەدانی ٢٣ كەس و بۆ وێنە لەسێدارەدانی چالاكانی سیاسیی و مەدەنیی عەرەب بوو.
لە بەیاننامەكەدا نووسراوە، دوابەدوای دەركردنی حوكمی سێدارە بۆ زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتیی كورد، ژمارەیەک هاووڵاتیی دیكەش ناویان بە ریزی چالاكانی كوردی مەحكووم بە ئێعدام زیاد بووە و بەم چەشنە ژمارەی زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتیی كوردی مەحكووم بە ئێعدام گەیشتۆتە ٦٠ كەس.
ئەو چالاكانە باسیان لەوەش كردووە، بە درێژایی مێژوو حكوومەتی ئێستای ئێران، سەركوت و ئەزیەت و ئازاری خەڵكی بە یەكێك لەرێگەكانی كۆنترۆڵی زانیوە، بەپێی یاساكانی مافی مرۆڤ، مافی ژیان سەرەتایترین مافی هەر مرۆڤێكەو ناكرێلە هیچ كەسێک زەوت بكرێ.
لەبەیاننامەكەدا باس لەوەش كراوە، لەماوەی ٣٥ ساڵ تمەنی كۆماری ئیسلامیی ئێراندا، دەزگای قەزایی ئەو حكوومەتە لە بیری ئەوەدا بووە كە نەهێڵێماشێنی ئێعدامەكەی لە راوەستان بكەوێت و هەوڵی داوە بە پشت بەستن بە زیندانی كردن، ئەشكەنجە و ئێعدام، ئێران بكاتە گۆڕستانێكی بێدەنگ.
ئەو بەیاننامەیە، كە ١٠٠ كەس واژۆیان كردووە، باس لەوەش دەكات كە لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسیی دەرخەری ئەوەیە كە حكوومەتی ئیسلامیی ئێران دەیهەوێلەو رێگایەوە كۆتایی بە چالاكانی ئەوان بێنێت، بێخەبەر لەوەی كە لەو رێگایەوە چالاكیی ئەوان بنبڕ ناكرێت.