"ناوەندی ئەدەبیی هانا" لە ئیلام وێبلاگی فەرمیی خۆی دامەزراند
19:22 - 20 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: ناوەندی ئەدەبی هانا كە ناوەندێكی چالاكە لە بواری زمان و شێعر و ئەدەبی كوردی لە پارێزگای ئیلام، وێبلاگی فەرمیی خۆی دامەزراند.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ناوەندی ئەدەبی هانا كە ناوەندێكی چالاك و ناسراوی ئەدیبانی كوردی نووسی پارێزگای ئیلامە بەمدوایانە وێبلاگی فەرمیی خۆی دامەزراند و تێیدا بەرهەمی ئەدیبان، نووسەران و ئەندامانی ئەو ناوەندە و چالاكییەكانیان دەخرێتە روو.
ناوەندی ئەدەبیی هانا كە تایبەت بە شاعیران و نووسەرانی كوردی نووسە لە مانگی گەلاوێژی ساڵی 1387ی هەتاوییەوە بە فەرمی دامەزراوە.
ئەندامانی شۆرانی ناوەندیی كەلە رێگای هەڵبژاردنەوە دیاری كراون بریتیتن لە: \"زاهیر سارایی، نوورەدین رەحیمی، حەبیبوڵڵا بەخشوودە، جەلیل سەفەر بەیگی، نیعمەتوڵڵا داوودیان و فەرهاد شاهمورادیان\".
ئامانج لە دامەزرانی ناوەندی هانا پەرەدان و بەهێز كردنی زمان و ئەدەبیاتی كوردییە لە پارێزگای ئیلام و لە كۆڕ و دانیشتنی حەفتانەدا زیاتر بابەتی شێعر و چیرۆكی كوردی، زمانناسی و فەرهەنگی دێنە بەرباس.
دانیشتنی حەفتانەی ناوەندی ئەدەبیی هانا رۆژانی چوارشەممە بەڕێوە دەچێت.