ناوەندی ڤەژین لەمەریوان یادی شەوی یەڵدا دەکاتەوە
14:00 - 26 سەرماوەز 2713
ئاژانسی کوردپا: ناوەندی فەرهەنگی هونەریی ڤەژین لە شاری مەریوان بڕیارە لە شەوی یەڵدای ئەمساڵیشدا رێورەسمێکی تایبەتی رێک بخات.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی شەممە رێکەوتی ٣٠ سەرماوەز ناوەندی ڤەژین بڕیارە لهشهوی یهڵدای ئهمساڵیشدا کۆڕێکی تایبهت بهیادکردنهوهی ئهم بۆنهیهلههۆڵی سینهما کوردستانی شاری مهریوان بهڕێوهببات.
ئەو کۆڕە لە کاتژمیر ٨ی ئێوارێوە هەتا ١٢ی شەو بەردەوام دەبێت کە تیایدا چەندین پارچە شێعر، گۆرانی، مۆسیقا و بەرنامەی تایبەتیی دیکە پێشکەش بە ئامادەبوان دەکرێن.
هەروەها بڕیارە پارچە چیرۆکێک لەلایەن عەتا نەهاییەوە بخوێندرێتەوە و لە بڕگەیەکی تایبەتیشدا بە شاعیری بەناوبانگی کورد مامۆستا جەلال مەلەکشا خەڵاتی \"بەڕووی زێڕین\"ی پێشکەش بکرێت.
ناوەندی فەرهەنگی هونەریی ڤەژین ساڵی رابردووش لە رێوڕەسمێکی بەشکۆدا و بە ئامادەبوونی رێژەیەکی بەرچاو لە شاعیران و هاووڵاتییانی کورد، کۆڕیکی ئەدەبی و مۆسیقایی لە شاری مەریوان بەڕێوە برد.
شەوی یەڵدا یەکەم شەوی وەرزی زستان و درێژترین شەوی ساڵە کە بۆنەیەکی ئوستوورەیی و کەوناریی نێوان گەل و نەتەوەکانی رۆژهەڵات و بەتایبەتی لە ئێران و ناوچە کوردنشینەکانی ئێرانە کە لە هەر ناوچەیەکدا بەپێی نەریتی خۆیان یادی شەوی یەلدا دەکەنەوە.