ناوەندی "چاوەدێریی ئێلکترۆنیکی" لە زیندانەکانی پارێزگای ورمێ وەڕێخرا
10:55 - 19 رەشەمه 2720
ناوەندێکی نوێ بە ناوی "چاوەدێریی ئێلکترۆنیکی" لە زیندانەکانی پارێزگای ورمێ بە مەبەستی جێگوزینیی زیندانی لە زیندانییەکان، وەرێخرا.
وەڕێخستنی ئەو ناوەندە لە ڕاستای هەرچی زیاتر خستنە ژێر کۆنترۆڵ و چاوەدێریکردنی زیندانییانی تۆمەتلێدراوە، کە لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە، بە زووترین کات دەسپێراگەیشتنیان بەو زیندانییانە هەبێت.
چاوەدێریی ئێلکترۆنیکی بریتییە لە کۆنترۆڵ و چاوەدێریکردنی کەسێک کە بە شێوی بەردەوام یان لە ڕێگای دوورەوە، بە کەڵکوەرگرتن لە کەرەستە ئەلکترونیکی، کۆنترۆڵ دەکرێت و ئەو گەڵاڵەیە لە ژێر کۆنترۆڵی ڕێکخراوی زیندانەکاندایە.