ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سپاس و پێزانینی خەڵکی کوردستانی کرد
15:31 - 22 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، لە ڕاگەیەندراوێکدا، سپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، بە بۆنەی مانگرتنی گشتیی لە کوردستانی ئێران کرد.
لە بەشێکی ئەو بەیاننامەیەدا، هاتووە: ئێوە بەو مانگرتنە گشتییە بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە، بە دۆست و دوژمنتان سەلماند، کە ئێمە هەموومان وەک پەیکەرەیەکی یەکگرتوو و لێک جیانەکراو، سوورین لەسەر ڕێبازی بەرحەقمان بۆ گەیشتن بە ئازادی.
دەقی تەواوی ئەم بەیاننامەیە کە بۆ ئاژانسی کوردپا نێردراوە بەم چەشنەیە:
بە بۆنەی پێشوازیی پڕشکۆی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بانگەوازی مانگرتنی گشتیی
بەپێی ئەو هەواڵ و دێکۆمێنتانەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هەر لە ورمێ و شنۆ، پیرانشار، مەهاباد، سەردەشت، بۆکان و سەقزەوە تا دەگاتە بانە، سەوڵاوا، سنە، پاوە، مەریوان و کرماشان و سەرپێلیزەهاو و کەنگاوەر پێمان گەیشتوون و بڵاوبوونەوە، ڕۆژهەڵاتی سەربەرز و شۆڕشگێڕ ئەمڕۆ بەپیریی بانگەوازی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران و سەرجەم لایەنە سیاسییەکان و چالاکانی مەدەنیی کوردستانەوە هاتوون و بە مانگرتنی گشتی و داخستنی دووکان و بازاڕ، وێڕای مەحکوومکردنی تاوانەکانی ئێعدامی سێ بەندکراوی سیاسیی کوردستان و پەلاماری مووشەکی و پیلانی تیرۆریستی بۆ سەر هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات لە خاکی هەرێمی کوردستاندا، جارێکی دیکە یەکگرتووانە، جینایەتەکانی ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریەتیی کۆماری ئیسلامی دژ بە خەڵکی کوردستان و بزووتنەوە حەقخوازانەکەیان مەحکووم و ڕیسوا کردەوە و هاوکات پشتیوانی و پشتگیریی خۆیان بۆ سەرکردایەتیی سیاسیی بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دووپات کردووەتەوە.
کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان!
ئەو هەڵوێستە سیاسییە مانادارەی ئێوە سەلماندی کە جینایەتە سیستماتیک و پیلان بۆ داڕێژراوەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بە درێژای چڵ ساڵی ڕابردوو بۆ دابڕاندنی جەماوەری کوردستان لە سەرکردایەتی سیاسیی بزووتنەوە ڕەواکەیان، ناسەرکەوتوو و پووچەڵ بووە. هەڵوێستی جێی شانازیی ئەمڕۆتان جارێکی دیکە دەریخستەوە، کە گرتن، ئەشکەنجە، ئێعدام و سێدارە، تێرۆر، تۆپباران و مووشەکباران، چەواشەکاری و زەخت و گوشار و هەڕەشە و سەرکوت، ناتوانن ئیرادەی گەلی کورد بۆ درێژەدانی خەبات و تێکۆشان لە پێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەوا و سەرەتاییەکانی خۆیان تێک بشکێنن.
خەڵکی وشیاری کوردستانی ڕۆژهەڵات!
ئێوە بەو مانگرتنە گشتییە بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە، بە دۆست و دوژمنتان سەلماند، کە ئێمە هەموومان وەک پەیکەرەیەکی یەکگرتوو و لێک جیانەکراو، سوورین لە سەر ڕێبازی بەرحەقمان بۆ گەیشتن بە ئازادی و ئەوەندەی دیکە کۆماری ئیسلامی ئێرانتان لە بەرچاوی گەلانی ئێران و ڕای گشتی جیهانی، سووک و ڕیسوا کرد.
ئێوە بە پێشوازیی پڕشکۆی خۆتان لە بانگەوازی سەرکردایەتی سیاسی بزووتنەوەی کوردستان، سەلماندتان کە بزووتنەوەی کوردستان، بزووتنەوەیەکی پێگەیشتوو و پێشکەوتووی بەرینە کە لە کات و ساتی خۆیدا لە هەموو پتانسیل و تایبەتمەندییەکانی خەباتی جەماوەری بە هەموو ڕەهەندەکانییەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی، کەڵک وەردەگرێت.
با کۆماری ئیسلامی و هەموو دەستوپێوەندەکانی بزانن، کە کوردستان، سەنگەر لەشکان نەهاتووی خەبات بۆ ئازادییە و گەلێک کە خاوەنی ئەو ئیرادە پۆڵایینە بێت بۆ ئازادی و مافەکانی، لە هیچ کۆسپ و تەگەرەیەک ناپرینگێتەوە و لە خەبات و تێکۆشان تا گەیشتن بە لووتکەی ئازادی هەدا نادات.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، پێکهاتوو لە پێنج حیزب و لایەنی سیاسی، سپاس و پێزانینی گەرمی خۆی لە ئاست پێشوازیی گەرم و کەموێنەی ئێوە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە بانگەوازی خۆی ڕادەگەیەنێ .
بەدەنگەوەهاتن و پشتیوانیی لایەنە سیاسییەکانی دیکە لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی و بەشداریی ژنان و پیاوانی ئازادیخواز، چالاکانی سیاسی و مەدەنی و هەموو چین و تۆێژەکانی کۆمەڵگای کوردستان لەم مانگرتنە گشتییەدا، سەری سەرکردایەتی بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هی خۆشتانی لە بەردەم هەموو خەڵکی ئێران و جیهاندا بەرز کردەوە و ئیرادە و بڕیاری گشتیی بۆ خەبات و بەربەرەکانی بەرامبەر ئەم ڕێژیمە دیکتاتۆر و تاوانکارە، پتەوتر کردەوە. ئێوە جارێکی دیکە سەرشۆڕی و زەبوونیتان کردە حاسڵی پیلانگێڕییەکانی ڕێژیمی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی و لاپەڕەیەکی پڕشنگدار و زێڕینی ترتان لە مێژووی خەباتی نەتەوەکەماندا تۆمار کرد، کە دەتوانێ ببێت بە سەردەقی قۆناغێکی نوێ لە خەبات بۆ تۆمارکردنی ڕزگاریی یەکجاریمان.
ئێوە بە مانگرتنی گشتی و یەکگرتووانەی خۆتان، ئەم پەیامەشتان گەیاندە ئێمە هێزە سیاسییەکانی خۆتان کە ئەگەر یەکدەنگ و هاوخەبات و یەکگرتوو بین، ئێوە سەد قات باشتر بە دەنگمانەوە دێن. ئێمەش لەم ڕۆژە پڕشکۆیەدا بەڵێنتان پێ دەدەین کە بەرامبەر پەیامە پیرۆزەکەی ئێوە سەری ڕێز دادەنوێنین وبە شانازی و بە ئەرکی خۆمانی دەزانین ئەم پەیامەتان لێ وەربگرین.
سڵاو لە یەکگرتوویی و خۆڕاگری و ئیرادەی خەباتگێڕانەتان،
سلاو لە گیانی پاکی نوێترین شەهیدانی گەلەکەمان، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ئێوە ئەمڕۆ بە مانگرتنی پڕشکۆی خۆتان، گیانی ئەوان و بنەماڵەکانیان و هاوسەنگەرانی ئەوانتان شاد و هێور کردەوە و ڕێژیمی تاوانخوڵقێنی کۆماری ئیسلامیتان ڕسوا کرد.
پتەوتر بێ یەکگرتوویی و هاوپێوەندیی نێوان هێزە سیاسییەکان و کۆمەڵانی خۆڕاگری خەڵکی ڕۆژهەلاتی کوردستان.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
ئێوارەی ٢١ خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی
١٢ی سێپتامبری ٢٠١٨ی زایینی