١١ ناوەندی مافی مرۆڤ نامەیەکی سەرئاوەڵایان بۆ حەسەن ڕوحانی نارد

15:21 - 31 پووشپەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: ١١ ناوەندی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ لە نامەیەکی سەرئاوەڵادا، داوایان لە حەسەن ڕوحانی کرد، مستەفا پوور محەممەدی وەکوو وەزیری داد لە کابینەکەیدا بۆ جاری دووهەم دەست نیشان نەکاتەوە.


بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٩ی پووشپەڕ، ١١
ناوەندی داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ سەبارەت بە دانانی مستەفا پوور محەممەدی وەکوو وەزیری دادگوستەری دژکردەوەیان نیشان دا.

لە بەشێکی نامەی ئەو ١١ ناوەندە مافی مرۆییەدا هاتووە، ئێمە ڕێکخراوی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ واژۆکەرانی ئەم نامەیە، داوا لە سەرکۆماری ئێران دەکەین کابینەیەک هەڵبژێرێت کە وەڵامدەرەوەی ئەو بەڵینیانە بێت کە لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بە خەڵکی ئێرانتان داوە.

لە بەشێکی ئەو نامەیەدا، ڕێکخراوە دادکۆکیکارەکان لە مافی مرۆڤ ئاماژە بە هەڵبژاردنی حەسەن ڕوحانی بۆ جاری دووهەم دەکەن و دەڵێن: بەڵێنەکان لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن کە بە خەڵکتان دابوو لە باری پێڕاگەیشتنی ئێوە بە پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران وزەی زۆری بەخشیوەتە هاووڵاتییانی ئێرانی.

ئەو ڕێکخراوانە بۆ وەبیرهێنانەوەی حەسەن ڕوحانی ئاماژە بەو بەڵینانە دەکەن کە لە کاتی هەڵبژاردن بە خەڵکی دابوو کە گوتبووی دەوڵەتی ١٢یەم \"هەڵاواردن و زوڵمی ڕەگەزایەتی\" قەبووڵ ناکات.

ئێوە لە کاتی بانگەشەدا، ئەو ڕۆژنامەوانەی کە بە هۆی ڕاپۆرتگەلێک لە مەڕ گەندەڵی دەستبەسەر کرابوون داکۆکیتان کرد و کەسانێک کە دەستیان لە سانسۆر کردنی چاپەمەنییەکان هەبوو، مەحکووم کرد.

ئێمە وەکوو ڕێکخراوە داکۆکیکارەکانی مافی مرۆڤ، وەک یەکەم هەنگاو داوا لە سەرکۆماری ئێران دەکەین کە مستەفا پوور محەممەدی کە لە ساڵی ٢٠١٣ هەتا ئێستا لە پلەی وەزیری دادگوستەری دیاری کراوە، جارێکی دیکە ئەو پۆستە بە ناوبراو نەدرێتەوە.

مستەفا پوور محەممەدی لە ساڵی ١٩٨٨ی زایینی یەکێک لە ئەندامانی کۆمیسیۆنی مەرگ بوو کە بڕیاری ئێعدام کردنی هەزاران زیندانی سیاسییان دەرکردبوو.

ئەو ١١ ڕێکخراوە مافی مرۆییە هەروەها ئاماژەیان بە بەڵگەکان لەمەڕ دەست تێدابوونی مستەفا پوور محەممەدی، لە دۆسیەی \"قەتلە زەنجیرەییەکان\" کردووە.

بەشێک لە واژۆکەرانی ئەم نامەیە بریتین لە:

\"رۆئیا برومەند\"بەرێوەبەری بونیای عەبولڕەحمانی برومەند
\"کامران ئەشتەری\"، بەڕێوەبەری عەرسەی سێهەم
\"شاهین هەڵالی خیاوی\"، بەرێوەبەری ئەنجومەنی مافی مرۆڤی خەڵکی ئازەربایجانی ئێران.

\"تەیموور ئەلیاسی\"، نۆێنەری مافی مرۆڤی کوردستان لە ئێران_ژنێف (KMMK-G)

\"رافائێل چنوێل_هازن\"، بەرێوەبەری هەموو لەگەڵ یەکێک دژی سزای سێدارە (ECPM)

\"مەحموود ئەمیر موقەدەم\"، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران و چەند ڕێکخراوی دیکەی مافی مرۆیی.

هەروەها چەند ناوەندێکی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ