ناوچە کوردنشینەکانی خۆراسانی باکوور لە خزمەتگوزاری بێبەرین

16:29 - 10 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: ناوچەکە کوردنشینەکانی خوراسانی باکوور لە بوونی خزمەتگوزاری بێبەرین و هەتا ئێستا ئاوڕی پێویستیان لێ نەدراوەتەوە.

بەپێێ هەواڵە گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رێگەی پێشووی دەرەگز بۆ قووچان بەهۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانەوە نەتەنیا قیرتاو نەکراوە، بەڵکوو هەتا ئێستا ژێر سازی\"یشی بۆ نەکراوە و هاووڵاتیانی دەوروبەری ئەو رێگەیە بۆ هاتوچۆ کردن لە وەرزی زستان دا تووشی گرفت دەبن.

کەمتەرخەمیی بەرپرسانی پەیوەندیدار و نەبوونی خزمەت گوزاری لە کاتك دایە کە زیاتر لە ٢٠ گوندی نزیک ئەو رێگەیە کوردنشینن و دانێشتوانی ئەو گوندانە ڕایان وایە کە لەبەر کورد بوونیان ئاوڕی پێویستیان لێ نادرێتەوە.

زیاتر لە ٧٠%ی حەشیمەتی شارەکانی قوچان و دەرەگز لە خۆراسانی باکوور هاووڵاتییانی کورد پێکی دێنن و بەو هۆیەوە لە بواری خزمەتگوزارییەوە ئاوڕی شیاویان لێ نەدراوەتەوە.

٤١٣ ساڵ پێش ئێستا بە فەرمانی شاعەباسی سەفەوی بە مەبەستی بەرنگار بوونەوەی هێرشی \"ئۆزبەکان\" بۆ وڵاتی ئێران، ٤٠ هەزار بنەماڵەی کوردی ناوچەکانی \"سەڵماس\" بۆ خۆراسانی باکوور راگوێزران.