ناوه‌ندی نۆبه‌هار: داوا له حکوومه‌تی تورکیە ده‌که‌ین که بێڕێزی به گه‌لی کورد نه‌کات
15:25 - 18 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی کوردپا: ناوه‌ندی بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگیی نۆبه‌هار، له هه‌مبه‌ر وته‌کانی جێگری سه‌رۆک وه‌زیری تورکیە، بوله‌نت ئارنچ که وتبووی زمانی کوردی زمانی شارستانی نیه، ناڕزایه‌تیی خۆی ده‌ربڕی.
به‌پێی هه‌واڵێک که ماڵپه‌ڕی \"نووچهخانه\" بڵاوی کردۆته‌وه، ده‌زگای بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگیی نۆبه‌هار، لە رێگای نامهیەکەوە، به ده‌وڵه‌تی تورکیەی راگه‌یاند که ئاسته‌نگه‌کانی پێشه‌ڕووی په‌روه‌رده‌یی به زمانی کوردی بسڕنه‌وه و ده‌ست له بێڕێزی کردن و حه‌قاره‌ت له‌مه‌ڕ زمانی کوردی هه‌ڵگرن و دادپەروەری له‌و وڵاته‌دا سه‌قامگیر بکه‌ن.
هه‌مان سه‌رچاوه ڕایگه‌یاندووە که ئه‌و ناوه‌نده راگهیەندراوێکی بۆ بیرڕای گشتی و چاپه‌مه‌نییه‌کان بلاو کردۆتەوە که ئه‌وه دهقهکهیەتی:
ئێمه وه‌کوو سووکایەتی چاوی لێ ده‌که‌ین که جێگری سه‌رۆکوه‌زیری تورکیە به فه‌رمی رادهگهیەنێ که زمانی کوردی، زمانێکی شارستانی نییه.
کورد له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین نه‌ته‌وه‌یەکی کۆنه و به‌پێی حه‌شیمه‌تی دانیشتوانیش، چواره‌مه.
خوێندن به زمانی کوردی مافی کورده و قه‌ده‌غه‌کردنی زمانێک، نه کارێکی ئینسانیه و نه ئیسلامیه که بوله‌نت ئارهنچ ده‌یکا.
له ساڵی 1992 وه تا ئێستا ئێمه وه‌کوو گۆڤار و ناوه‌ندی بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی کوردی، به هەزاران بەرگ له‌و گۆڤارهمان چاپ کردووه و به ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین که لە هەمبەر به کێشه‌ی کورددا بێده‌نگ نه‌بین.
ئێمه داوا له حکوومه‌تی تورکیە ده‌که‌ین که ئاسته‌نگه‌کانی پێشه‌ڕووی په‌روه‌رده‌یی زمانی کوردی بسڕێته‌وه و ده‌ست له حه‌قاره‌ت هه‌ڵگرێ و عه‌داله‌ت سه‌قامگیر بکا.
شیاوی باسه که ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگیی نۆبه‌هار له مانگی ره‌شه‌مه‌ی ساڵی 1390یش رایگه‌یاندبوو که ده‌بێ زمانی کوردی بکرێ به زمانی فه‌رمیی تورکیە و به توندی له به‌رامبه‌ر قسه‌کانی ئه‌و پارلمانتارانه راوه‌ستابوو که به‌دژی زمانی کوردی، بهیانییهیەکیان ده‌رکردبوو.