ناوندەی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، کردەوە تێرۆریستییەکانی حکوومەتی ئێرانیان مەحکووم کرد

14:43 - 17 رەشەمه 2717
ئاژانسی کوردپا: ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، تێرۆری خەباتکارانی کورد لە کوردستانی عێراقیان مەحکووم کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ناوندەی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە بەیاننامەیەکدا \"حکوومەتی ئێرانیان وەکوو هۆکاری تێرۆری خەباتکارانی کورد لە کوردستانی باشوور\" ناساند.

لە بەیاننامەی، ناوەندەی هاوکاریی حیزبە کوردییەکانی کوردستانی ئێران هاتووە، بێجگە لە حکوومەتی ئێران، دوژمنێکی دیکەیان نییە و ناوەندە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران، پیشینەیان لە تێرۆری خەبارتکارانی کورد لە کارنامەی خۆیاندا هەیە.

ناوەندەی هاوکاریی حیزبە کوردییەکانی کوردستانی ئێران، لەو بەیاننامەیەدا، ئاماژەی بە تێرۆری خەباتکارانی کورد، لە دەیەی ٩٠ی زایینی لە کوردستانی باشوور و تێرۆری ڕێبەرانی نەتەوەیی کورد لە وڵاتانی ئورووپا کردووە.

ئەو ناوەندە بە مەحکووم کردنی \"هەوڵە تێرۆریستییەکانـ\"ـی حکوومەتی ئێران بە دژی حیزب و هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران، داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، پێش بە \"هەوڵی تێرۆریستییەکانـ\"ـی حکوومەتی ئێران لە کوردستانی باشوور بگرن.

ناوەندەی هاوکاریی حیزبە کوردییەکانی کوردستانی ئێران، لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا، پێداگری لەسەر وەدیهێنانی مافی نەتەوەیی کورد لە کوردستانی ئێران دەکاتەوە.

ناوەندی هاوکاریی حیزبە کوردییەکانی کوردستانی ئێران
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
حیزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
حیزبی دێموکراتی کوردستان
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران