ناهید رەشیدیان: ئه‌گه‌ر حه‌ز و خۆشه‌ویستی پاڵپشت نه‌بوایە، نووسینی چوار فه‌رهه‌نگ له ماوه‌ی هه‌شت ساڵدا شتێکی دوور له راستی بوو
وتووێژ لەگەڵ ناهید رەشیدیان، خانمە نووسەر و فەرهەنگنووسی کورد
شەریف فەلاح*: سەرەتا باسی ژیاننامەی خۆت بکە و سەردەمی منداڵی و قۆناغەکانی خوێندنت چۆن تێپەڕاند و چۆن لە تاراوگە و لە وڵاتی هٶڵەندا گیرسایتەوە؟
من ناهیدهرهشیدیان له دایکبووی ١٩٥٥ی شاری سنه‌م، خۆێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندیم هه‌ر لەو شاره ته‌واو کردووه. له زانکۆ ئه‌ندازیاریی کیمیام ته‌واو کردووە. دوو ساڵ له زانکۆی شاری سنه له بەشی کیمیا وه‌ک مامۆستا وانه‌م وتووه‌ته‌وه. دوای چه‌ند ساڵێک رۆیشتمە تاران و به‌هۆی کارکردن له چه‌ند کارگایه‌کی کیمیایی شاره‌زایی زۆرم هه‌یه له دروست کردنی جۆره‌کانی ره‌نگ وه‌ک ره‌نگی رۆنی و ره‌نگی ئاوی و ره‌نگی ده‌رگا و دیوار و ئۆتۆموبیل و ره‌نگی پیشەسازی و هه‌روه‌ها دروستکردنی جۆره‌کانی مه‌ره‌که‌بی چاپ بۆ رۆژنامه و کتیب و کارتۆن و کاغه‌زی سلفۆن. به‌هۆی ئه زموون و کاریگه‌ریی تەکنۆلۆژی لەسه‌ر ژیانی مرۆف، چه‌ندین بابه‌تی زانستیم له‌و بواره‌دا بڵاو کردۆته‌وە.
ماوەی ١٨ ساڵه له وڵاتی هۆڵه‌ندام، لهئورووپایش لهچهندهکارگەیەکی تایبه‌تی دروستکردنی ره‌نگه‌کان کهلهسهرهوهباسم کردن، کارم کردوه. چه‌ندین بابه‌تی زانستیم له‌و بواره‌شدا نووسیوه. ئاشنابوونم له‌گه‌ڵ خەڵکی کوردی باشوور و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که‌خه‌ڵکی سلێمانی بوون، توانیم به‌باشی خۆم فێری خوێندەنەوە و نووسینی زمانی کوردی بکه‌م، سه‌ره‌تای کاری نووسینم به‌دوو چیرۆک ده‌ستی پێ‌کرد. بۆخۆم وه‌ک که‌سێک کهپێویستم به‌فه‌رهه‌نگ هه‌بوو و رۆژانهبۆ کار و نووسینه‌کانم که‌ڵکی لێ وه‌رگرم، ئهوهوای لێکردم که‌بیر له‌نووسینی چه‌ند فه‌رهه‌نگ بکهمهوهبه زمانه‌کانی بیانی‌و کوردی، که خۆشبه‌ختانه فه‌رهه‌نگه‌کانم پێشوازیی زۆریان لێ‌کرا.
ماوه‌ی دو ساڵ خه‌ریکی فه‌رهه‌نگی یه‌که‌م \"هۆڵەندی- کوردی بووم، و دوو ساڵیش خه‌ریکی فه‌رهه نگی کوردی- هۆڵەندی بووم.
چوار ساڵی دیکەم بۆ نووسینی فه‌رهه‌نگی فەرەنسی- کوردی و کوردی- فەڕەنسی ته‌رخان کرد. زۆرتر له فه‌رهه‌نگی مامۆستا هەژار (هه‌نبانه بورینه) که‌ڵکم وه‌رگرتووه، هه‌وڵم داوهکهبتوانم ئاسانکاری بکه‌م بۆ کورده‌کانی دانیشتووی هۆڵه‌ندا و بەلژیکا که‌له‌و فهرههنگانهکهڵک وه‌رگرن بۆ کوردی فێربوون و تێگەیشتن لە هەردوو زمانەکە. تا ئێستا نزیکه‌ی ٢٠٠٠ دانه له کتێبه‌کانم له ناو ماڵی خێزانه کورده‌کانی دانیشتوی هۆڵه‌ند و بەلژیک و فەڕەنسا بڵاو بوونەتەوە و من زۆر به‌مه دڵخۆشم که ٢٠٠٠ خێزان یان لانیکه‌م ٢٠٠٠ که‌س له کێبهکانم سوودیان وه‌رگرتووه و نەختێ بۆ فێرکردنی زمانی هۆڵه‌ندی بۆ هاوژینی له کۆمەڵگەی هۆڵه‌ند و بەلژیک و فەڕەنسا یارمه‌تیده‌ر بووه‌م و هه‌روه‌ها پێداچوونەوه به زمانی دایکی به شێوازی نوێ و ئاشنا کردنی مناڵانی کورد به زمانی کوردی و ناساندنی زمانی کوردی به‌و هاووڵاتییە هۆڵه‌ندی یان فەڕەنسییانەی که حه‌ز ئه‌که‌ن زمانێکی دیکە فێر بن.
شەریف فەلاح: وەک خانمە نووسەر و شاعێرێکی کورد چۆن لە چالاکیی ئەو ژنانە دەڕوانیت کە دێنە مەیدانی نووسین و داهێنانەوە و پێت وایە لەمپەر و گرفتەکانی بەردەمیان کامانەن؟ بۆچی ژنان سەرەتا بە گوڕ و تینەوە دێنە مەیدانی نووسین و دوای چەند ساڵێک دەکشێنەوە؟
ناهید رەشیدیان: حه‌ز و خۆشەویستیی زۆر بۆ نیشتمان و مرۆڤایه‌تی و بیرله که‌سایه‌تی په‌روه‌ریی خەڵک و پاڵپشتی زانستی پتەو و ئارامیی ژیان له ئورووپا، بێ دڵهڕاۆکی و دڵبه‌دوایی بۆ ژیان، جۆریک له گهشەکردنی مرۆڤایه‌تی له‌لای ژن کەله وڵاتی خۆی رێگەی پێ نەدراوه پێش بکەوێت، دەڕەخسێنێ که حه‌ز ئه‌کات بۆ ئه‌و کۆمەڵگەیە که تێدا په‌روه‌رده بووه، کارێک، یا چالاکییەک به ئه‌نجام بگهیەنێت، به هیوای ئەوەی تۆزێک له کێشه‌کانی ئەو کۆمەڵگە که‌م بێته‌وه. ئه‌گه‌ر حه‌ز و خۆشه‌ویستی پاڵپشتی نهبوایەت، نووسینی چوار فه‌رهه‌نگ له ماوه‌ی هه‌شت ساڵدا شتێکی دوور له راستی بوو. من وه‌ک فهرههنگنووس که ئه‌وه‌م لهدهستهاتووهکهفهرههنگێک نوێ به٢ زمانی گه‌وره‌ی جیهانی بۆ سه‌ر کوردی و به‌پێچه‌وانه‌که‌شی لهکوردییهوهبۆ سه‌ر زمانی ئه‌وان، پێشکه‌ش به کۆمەڵگەکهم بکه‌م. ئه‌گه‌ر بێت و رۆژێک ئه‌م فه‌رهه‌نگانه لەگهڵفهرههنگەکانی دیکەیە، یان ته‌نانه‌ت فه‌رهه‌نگه فارسییه‌کان به‌راورد بکه‌ن، ئه‌زانن که به‌ڕاستی رچەشکێن بووم له‌و وڵاته‌ی لێی ده‌ژیم. گەڕان به شوێن ره‌گ و بنەچەی وشه و رێکوپێک کردنی وشه‌کان که یه‌کتر ده‌گرنه‌وه له‌م فهرههنگانەدا ئه‌بینی.
له‌م فهرههنگانەدا وشه‌ی رهسەنی کوردی هەتا چه‌ند زمانی کوردی زمانێکی په‌تی و پاراوه و که‌متر وشه‌ی بێگانەی تیایه، ئه‌بینرێ. به‌ڵام زمانی کوردی پێشکەوتوو نییه. واته لەسه‌ری کار نه‌کراوه و پێش نه‌خراوه. وه‌رگێڕانی زمانی کوردی به زمانه پێشکەوتوو و ستانداردی دنیا وه‌ک فەڕەنسی و هۆڵه‌ندی نووسیوه که سه‌دان ساڵ لێکۆڵینه‌وەی لەسه‌ر کراوه و رێکوپێک کراوه، که خۆی له خۆیدا به زمانی کوردیش رێک‌وپێکی تایبه‌تی داوه.
پێشکه‌وتنی کۆمەڵگە و پرسی ژن به‌یه‌که‌وه بەستراوه، ئه‌گه‌ر کۆمەڵگە پێش بکه‌وێ، ئه‌وه ژنیش گه‌شه ئه‌کات و پێش ئه‌که‌وێت. ژن ئه‌گه‌ر له کۆمەڵگەی دواکه‌وتوودا په‌روه‌رده بێت و زۆر کێشه و گیروگرفتی خێزانی و کۆمه‌ڵایه‌تی لەگه‌ڵی بێت، به ئاسانی ناتوانێت خۆی لەگه‌ڵ کۆمەڵگەی پێشکه‌وتوودا بگونجێنێ. ژنی کورد بەدهگمهن توانایی ئه‌وه‌ی هەبووه که خۆی دەربخات، مه‌گه‌ر ئه‌وەی که خوێندنی به‌رزی بێت، یان لەناو خێزانی هۆنهرپهروهر و که‌سایه‌تی په‌روه‌ردا په‌روه‌رده بووبێت.
کۆمەڵگەیەک که مافی ژنان دابین ئه‌کات، یاسا پشتگیری له ژن ئه‌کات. له‌م کۆمەڵگەیەدا ژن ئه‌توانێت مافی خۆی بناسێت و پیاویش ئه‌گاته ئه‌و ئاسته که مافه‌کانی ژن ئه‌ناسێت و ریز له یاسا ئه‌گرێت. په‌روه‌رده کردن و ناسینی به‌هره‌مه‌ندی و توانمهندیی ژن دوو فاکتەری سه‌ره‌کین له که‌م کردنه‌وه‌ی کێشه‌ی ژناندا.
خۆی ژن بهرلهوەی که ژن بێت، مرۆڤه و هه‌ر مرۆڤێک مافی هه‌یه پێویسته مافە سه‌ره‌تاییه‌کانی جێبەجێ بکرێن، وه‌ک ماڵ و خواردن و مافی خوێندن و بیروڕا ده‌ربڕین و گه‌شەکردن، به‌هره‌مه‌ندی و توانمه‌ندی. ژن خۆیشی ئه‌بێت کۆمەڵگە بناسێت، ئه‌بێت مافهرەواکانی خۆی بناسێت، بزانێ بۆچی خێزان پێک دێت. به‌رپرسیارێتیی خۆی و هاوسه‌ره‌که‌ی بۆ سه‌قامگیریی خێزان و په‌روه‌رده کردن مناڵان بناسێت. ئه‌بێت خۆی به زانستێک رازاوه بکات بۆ بارهێنانی کەسایەتیی خۆی. ئه‌وکات هاوسه‌رێک باش ئه‌بێت بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی و دایکێک باش بۆ مناڵه‌کانی و یاریدەدەرێک ئه بێت بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگە.
شەریف فەلاح: بڕوات لەبارەی شێعر و ئەدەبی ژنان، یان ژنانی ئەدیب چیە؟ ئاخۆ ئەم جیاکردنەوەیە لە بواری ئەدەبدا لە ئورووپاش هەیە یان تەنیا لەناو کولتووری رۆژهەڵاتیدا باوە؟
ناهید رەشیدیان: سه‌بارەت به پرسیاری سێیەم، من جیاوازی نابینم له نێوان شێعر و نووسینی ژنان و پیاواندا. شێعر و نووسین له بیر و فکر و کێشه‌ی کۆمهڵایهتییەوە دەخولقێن و جیاوازی له روانگە وه‌ک تاکه‌که‌سیی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌بینم. لانیکه‌م ئه‌م جیاوازییه له فه‌رهه‌نگنووسیدا نابینم. له ئورووپا ژن و پیاو به یه‌کسانی به‌رچاو ئه‌که‌ون و مافی ژن و پیاو بەپێی پێویستییە ده‌روونی و ئابوورییەکان و بەپێی یاسا دیاری کراوه. بەگشتی من گیروگرفتێکی زه‌ق و به‌رچاو لەسه‌ر رێگه‌ی ژنان له ئورووپا نابینم تا له شێعر و نووسیندا جیا بیر بکه‌نه‌وه.
شەریف فەلاح: لەبارەی چۆنیەتیی راکێشانت بەرەو دونیای نووسین و ئەدەبی کوردی و بەتایبەت نووسینی فەرهەنگ سەرەتا چۆن بڕیارت دا ئەم کارە بکەیت و چوارچێوەی کارەکەت چۆنە و ئاخۆ جیا لە زاراوەی سۆرانی لە زاراوەکانی دیکەی کوردی وەک \"کەلهوڕی، کورمانجی و هەورامی\" کەڵکت وەرگرتووە؟
ناهید رەشیدیان: یه‌کێک له هۆکاره‌کانی فهرههنگنووسینی من ئه‌وه بوو که ته‌واوی هیوا و ئاواتی من ئه‌وه‌یه که زمانی کوردی شانبەشانی زمانه‌کانی ناوچه‌که وه‌ک فارسی و عه‌ره‌بی پێش بکه‌وێت. خۆشبه‌ختانه ئێستا زمانی کوردی وه‌ک زانستێک تازه خۆی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نوێنێ و بەپێی پێناسه‌ی زانست، زانست بۆ خزمه‌تی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تییه و ئه‌رکی سه‌رشانی ئێمه‌یه که بایه‌خ به‌م زانسته بده‌ین. خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به هه‌ر دوو زمانی کوردی و فارسی به قسه کردن و به نووسین شاره‌زا بن و له بواری زمانه‌وانیدا نموونه‌ی وڵاتانێک وه‌ک سویس یان بەلژیک بن.
یه‌کێکی تر له هۆیەکانی فه‌رهه‌نگنووسی گرنگیی زمانه بۆ پێکهاتنی فه‌رهه‌نگی نهتهوهیەک. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت بیر له بنه‌ڕه‌تی فه‌رهه‌نگی پته‌و بکه‌ینه‌وه، پێویسته بایه‌خیکی زۆر تایبه‌ت و گرنگ به زمان بدرێت. زمان یه‌کێکه له گرنگترین هۆکارانی بنه‌ڕه‌تیی فه‌رهه‌نگی پته‌و بۆ یه‌کگرتوویی نهتهوهیەک. رۆژبه رۆژ ئاشکرا ئه‌بێت که زمان رۆڵێکی زۆر گرنگ ده‌گێرێت له بنیاتنانه‌وه‌ی کۆمەڵگەدا. جاران ئایین هۆکاری سه‌ره‌کی بوو له پێکهاتنی نهتهوهیەکدا، به‌ڵام ئێستا زمان ئه‌و رۆڵه ئه‌بینێت. له کۆمەڵگەی ئهمڕوییدا بەبێ بوونی زمانێکی زیندووی به‌هره‌مه‌ند به ئامرازه‌کانی پێوه‌ندی، گوڵبژێرانی رووناک‌بیر (نوخبه‌کان) ناتوانن رۆڵیکی زیندوو لەناو کۆمەڵگەدا ببینن. زمانی هه‌ر نهتهوهیەک راده‌ی پێشکه‌وتنی ئه‌و کۆمەڵگە ئه‌خاته به‌رچاو، که له‌و پێشکه‌وتنه‌وه ئه‌توانین گۆڕانکارییه‌کانی ناو کۆمەڵگە له بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییەوە ببینین.
زمانی هه‌ر نهتهوهیەک نیشانهیەکه له پله‌ی پێشکه‌وتنی ئه‌و کۆمەڵگە و نەتەوەیە. رۆژ به رۆژ بواره‌کانی زانستی وه‌ک کۆمه‌ڵناسی و دروونناسی و زانستهکانی دیکە کاریگه‌رییان لەسه‌ر ژیانی مرۆف ده‌بێت. بیرگۆڕینهوه و له یه‌کتر تێگه‌یشتن له رێگه‌ی زانستی مه‌به‌ستی سهرهکیە له وڵاتانی پێشکه‌وتوودا.
ئیتر له هۆکاره‌کانی دیکە، ههروەک ده‌زانی خوێندن و نووسین بە زمانی کوردی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان رێگەی پێنه‌دراوه و ئه‌گه‌ر هێندێ که‌س وه‌ک من و که‌سانی تر که ئه‌توانین بڵێین ١٠% له خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانن، به نووسینی زمانی کوردی ئاشنایەتییان هه‌یه، ئه‌وەش ئازایی خۆیانه که فێر بوون و ئه‌گه‌ر حه‌ز و خۆشهویستیەک له پشتیەوە نه‌بێت، مرۆڤ ناتوانێت فێری هه‌ر زانستێک بێت. ئێمه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌بێ ئه‌زموونه‌که‌ی باشووری کوردستان که ٧٥ ساڵه به زمانی دایکی ئه‌نووسن، لەبه‌رچاو بگرین، هەتا مناڵەکانی ئێمه نووسینی زمانی دایکی فێر نه‌بن و بیر له بنه‌ڕه‌تی فه‌رهه‌نگێکی پته‌و شانبەشانی بزاڤی سیاسی نه‌که‌ینه‌وه، بزاڤی رزگاریخوازیی کوردستان له رۆژهه‌ڵات پێش ناچێت. به بڕوای من گرفتی زمانی کوردی نووسین گرفتێکی سەرهکیه بۆ به‌رەو پێشچوونی بزاڤی سیاسی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، زمانی کوردی ئه‌بێ له‌وێ گه‌شه بکات.
سه‌باره‌ت به زاروه‌کانی تری کوردی وه‌ک که‌لهوڕی، کورمانجی و هه‌ورامی من که‌م تا زۆر به‌و زاراوانه ئاشناییم هه‌یه و هێندێ جار بەپێی پێویست وشه‌کانیان بۆ جوان و دوڵه‌مه‌ند کردنی زمانی کوردی به‌کار ئهبەم، خۆی له خۆیدا باوه‌رم به ئه‌مه‌یه بۆ دوڵه‌مه‌ند کردنی زمانی کوردی و ستاندارد کردن و پێکهاتنی \"زمانی یه‌کگرتوو\" ئه‌بێ له گشت زاراوه کوردییه‌کان که‌ڵک وه‌ربگرین، به مه‌رجێک پێکهاته و رێزمان و ئه‌ده‌بیاتی جوانی نووسینه‌که تێک نه‌دات. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئێوه سه‌رنجی نووسینه‌کانی من بدەن، من دوو زاراوه‌ی ئه‌رده‌ڵانی و زاراوه‌ی زمانی کوردیی سلێمانیم تێکه‌ڵ کردووه، بۆ ئه‌وه‌ی تارادیەک بەسەر هه‌ر دوو زاراوەکهدا ئاشنایەتیم هه‌یه و هه‌رەها له بواری شارستانی بوون، هه‌ر دوو شاره‌که نزیک به یه‌ک ئه‌زانم. له مەسەلەی تێکه‌ڵاویی زاراوهکاندا دەبێ جوانی نووسین و رێزمان لەبه‌رچاو بگرین. بۆ سه‌رنج راکێشانی لاوان بەلای فه‌رهه‌نگ و زمانی کوردی ده‌بێت نووسه‌ران و هه‌ڵبه‌ستڤانان نووسینه‌کانیان به وشه‌ی جوان و دڵ‌نشین و پێشکه‌وتوو بڕازێننەوە.
شەریف فەلاح: ئایا پێت وانیە دەستەواژەی \"فەرهەنگنووسی\" واتایەکی فەرە رەهەندتری هەیە وەک (ئەنسکلۆپێدیا) و لەگەڵ ئەم جۆرە کارەی کە بەڕێزتان ئەنجامتان داوە و هەروەها زۆر کەسی دیکەش لە کوردستان خەریکن دەیکەن جیاوازیی هەیە؟ چونکە بەڕای من دەست نیشان کردنی \"وشەنامە\" یان \"وشەدان\" شیاوتر بێت، روانگەی بەڕێزت لەم بارەوە چیە و ئەم پرسە لەناو ئەدەبی ئورووپا چۆنە؟
ناهید رەشیدیان: \"ده‌سته‌واژه‌ی فه‌رهه‌نگنووسی وه‌ک ئه‌نسکلۆپێدیا و وشه‌نامه و وشه‌دان\"
وه‌رگێڕان و فه‌رهه‌نگنووسی یه‌کێکه له شێوه‌کانی پێوه‌ندیی نیوان خه‌ڵک به مه‌به‌ستی لێک تێگه‌یشتن. لێکۆڵینه‌وه لەسه‌ر فه‌رهه‌نگنووسی کۆمه‌ڵی زانیاریی بەناوی تێوریی فه‌رهه‌نگنووسی که بریتیه له کۆمه‌ڵێک زانیاریی رابردوو و ئێستا و هه‌روه‌ها پێوه‌ندی لەگه‌ڵ بەشه‌کانی تری زانستی، زمانناسیی بنه‌ما، خێڵناسی، پێوه‌ندیی نیوان زمان و فه‌رهه‌نگ، که ئه‌بێ لەبه‌رچاو بگیرێن. ئه‌مانه گشتی ئه‌توانێت بەناو فه‌رهه‌نگنووسی یا ئه‌نسکلۆپێدیا بێت که کاری گرووپێک کارناس و کارزانی ئه‌وێت که خاوه‌نی ئاکادیمیای تایبه‌ت و وتاری زانستیی تایبه‌ت به خۆیان بن.
به رای من وشه‌نامه یا وشه‌دان ته‌نیا بۆ کتێبی بچووکی ٢٠ تا ٣٠ لاپهڕیە که هێندێ زانیاریی پێویست بۆ خوێنه‌ر دابین بکات، بەڵام بۆ کتێبێک که ٢ ساڵ له‌سه‌ری کار کراوه و ٢ ساڵیش بۆ نووسینی، باس له دوو فه‌رهه‌نگ و دوو زمان ئه‌کات به چاک و جوانی نازانم وەک وشه‌دان یان وشه‌نامه ناوی لێ بنێین. بۆ ئه‌نسکلۆپێدیا ئه‌توانین ناوی گشتی لێ بنێین، بۆ نموونه فه‌رهه‌نگنووسیی گشتی، یان فره فه‌رهه‌نگی، یا زانیاریی گشتی و هتد.....
شەریف فەلاح: جیا لە نووسینی فەرهەنگ کۆمەڵێک شێعر، وەرگێران، چیرۆک و پەخشانت نووسیوە، باسی ئەم چالاکییانەت بکە و ئاخۆ چاپت کردوون یان نا؟
ناهید رەشیدیان: بێجگەله ٤ فه‌رهه‌نگی \"هۆڵه‌ندی - کوردی و کوردی - هۆڵه‌ندی و فەڕەنسی - کوردی و کوردی- فەڕەنسی\"، چه‌ند کتێبی هۆنراوه و په‌خشان و رۆمان و چیرۆکم هەیه که زیاتر وه‌رگێڕانن، بەناوەکانی \" پڕ له خۆشه‌ویستی، هه‌ڵۆ و قاڵاو، هاواری مامۆستای شۆڕشگێڕ، و رۆمانێکی کورت بەناو ژیان له سێبەری مردن\"، که ئهمانەش هه‌ر له هۆڵه‌ندا چاپ بووه و لەناو خه‌ڵک له سنه و ده‌ره‌وه‌ی سنه بڵاوم کرده‌وه.
هۆنراوه و په‌خشانی شاعێرانی سه‌رده‌می ئێرانی واتە فارس زمان وه‌ک \"شاملوو، سپێهری و فەریدون موشیری\" و جه‌لال مهلەکشا شاعێری کورد زمان بەڵام به فارسی نووسیویە وەرمگێڕاوەتە سەزمانی کوردی لە کتێبێک‌دا بەناوی \"پڕ له خۆشه‌ویستی\" که باس له جوانی و سروشت و خۆشه‌ویستی ئه‌کات به زمانی کوردی چاپ و بڵاو کراونەتەوە. هه‌روه‌ها هۆنراوەیەکی جه‌لال مهلەکشا بەناو \"هه‌ڵۆ و قاڵاو\" که ئه‌ویش به زمانی کوردیه. \"هاواری مامۆستای شۆڕشگێڕ\" نووسینه‌کانی کاک فه‌رزاد که‌مانگه‌ره به زمانی کوردی. شاعێرێکی کورد زمان، بەڵام به فارسی ئه‌نووسیت و زمانە فارسیه‌که‌ی هه‌ست و سۆزی کورده‌واریی پێوه دیاره بەناو \"شه‌مێ سه‌ڵواتی\" (شەمسەدین) خه‌ڵکی سه‌ڵواتاوا که شێعری زۆری به فارسی وتوه و هه‌روه‌ها چه‌ند نووسین و رۆمانی کورتی هه‌یه که ئه‌وانیشم کردووه به کوردی و چاپم کردووه، رۆمانی \"ژیان له پشتی سێبەر\" باس له ژیانی تاڵی سه‌رده‌می به‌رله راپه‌ڕین و دوای راپه‌ڕین ئه‌کات که چۆن جۆنی رێگاوبان گوندی سه‌ڵواتاوا مه‌ترسیدار بوو و زۆر رووداوی ئۆتۆمۆبیل و کوشتنی خه‌ڵکی لێ ئهکهوتەوه. هه‌روه ها باسی بیر و فکری ئایینی ئه‌و دێیه و ناکۆکی له نیوان ئایینداره‌کان و رووناکبیرانی ئه‌و سەردهمه بەناو تووده‌یی و کۆمۆنیسته‌کان ئه‌کات، که بەڕاستی رۆمانێکی بەهێز و جوانه و ئه‌توانێت له دوا رۆژ زۆر بەناوبانگ بێت.
بێجگە له‌و رۆمانه، لە بەرهەمەکانی کاکه \"شه‌مێ سه‌ڵواتی\"، هێندێ له شێعره‌کانیم به کوردی لەناو کتێبێک بەناو \"نازدار\" به چاپ گەیاندو و لەناو خه‌ڵک بڵاوم کردۆتەوە. ئه‌م چالاکییانەم له بواری شێعر و وه‌رگێڕان و رۆمان و چیرۆک و په‌خشاندا زۆرتر بۆ ئه‌وه بووه که لاوانی شاری سنه و ده‌رووبه‌ری پارێزگای کوردستان بەلای جوانیی زمانی کوردی‌دا رابکێشم و زانیاریی زۆرتر لەباره‌ی فه‌رهه‌نگ و کو‌لتوور و بیر و فکری خه‌ڵکی ناوچه‌که لە سەردەمی به‌رله راپه‌ڕین و دوای راپه‌ڕین بزانن. وه‌کوو ئاماژه‌م پێکردووه، گشت ئه‌م کتێبانم چاپ کردووه و به خۆڕایی پێشکه‌شی خه‌لکم کردووه چ له سنه و چ له ئورووپا. به پێچه‌وانه‌ی فه‌رهه‌نگه‌کان که لەناو خه‌ڵکدا فرۆشراوه.
شەریف فەلاح: زۆرێک لەو نووسەر و ئەدیبانەی کە کوردستان بەجێدەهێڵن و لە تاراوگە نیشتەجێدەبن، خۆشەویستیی نیشتمان و \"نوستالۆژیا\" دەبێتە هەوێنی سەرەکیی بەشێک لە نووسین و بەرهەمەکانیان ئەمە لەلای تۆ چۆنە؟
ناهید رەشیدیان: تەنیا دووری له نیشتمان و نۆستالۆژیا، یان هه‌ستی غه‌ریبی نابێته هۆی هه‌ستی خوشه‌ویستیی نیشتمان، به‌ڵکوو ههروەک له سه‌ره‌وه‌ش ئاماژه‌م پێ‌کرد، له کۆمەڵگەی پێشکەوتوودا ئه‌وکاته که مرۆڤ کێشه‌ی ده‌روونی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی چاره‌سه‌ر ئه‌بێت و ئارامیی ژیان ده‌ست پێ ئه‌کات و دڵه‌ڕاوکێ و دڵبه‌دوایی ژیان نامێنێت و به جۆرێک هه‌ستی مرۆڤایه‌تیی لەلا دروست ئه‌بێت و گه‌شه ئه‌کات، ئه‌وکات مرۆڤ بیر له کێشه‌کانی کۆمەڵگەیەک ئه‌کاته‌وه که تێیدا گه‌وره بووه و حه‌ز ئه‌کات تۆزێ له‌و کێشه و گیروگرفتانه ئه‌گه‌ر بتوانێت رێگەچارهیان بۆ بدۆزێته‌وه و چارهسهرێیان بکات و کارێک یا چاڵاکییەک بۆ نیشتمانی شوێنی لەدایک بوونی بکات. بۆیه منیش هه‌روه‌ک که‌سانی تر هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری و خۆشه‌ویستی لەلام دروست بووە و حه‌زم کرد له رێگه‌ی نووسینی ئه‌و فهرههنگانەوە، یان نووسینی هۆنراوه و په‌خشان کارێکم بۆ کۆمەڵگەی خۆم کردبێت.
شەریف فەلاح: ئاخۆ پرسی تاراوگە جیا لە ئەدەبی فارسی و کوردی لەناو ئەدەبیات و نووسینی نەتەوە و گەلانی دیکەی جیهان بەدی دەکرێت؟
ناهید رەشیدیان: زۆر که‌س له هۆڵه‌ند و فهڕەنسا و ئەڵمانیا تا ئه‌و جێگایەی من بزانم به نووسین رۆمان و هۆنراوه ئێش و ئازاره‌کانیان و دووری له نیشتمان و خۆگونجاندن لەگه‌ڵ دنیای رۆژئاوا به زمانی هۆڵه‌ندی و فەڕەنسی و ئەڵمانی دەرببڕن و بینووسن و له ئورووپاش زۆر بەناوبانگ بوون. شێعر و نووسینه‌کانی سه‌رده‌می ئێستای ئورووپا هه‌ڵوێستی جیاوازی سه‌باره‌ت به کاره‌سات و رووداوه‌کان هه‌یه و کاریگه‌ریی پرسی تاراوگه هۆکارێکی سه‌ره‌کی نیه له داڕشتنی شێعر و نووسین، به‌ڵام تا رادەیەک کاریگه‌ریی وێرانکه‌ر و حاشاهه‌ڵنه‌گری لهەسهر کولتووری رۆژئاوا داناوه.
شەریف فەلاح: وەک خانمە نووسەرێک کە زیاتر لە ١٥ ساڵە لە وڵاتی هۆڵەندا دەژیت، پێگەی ئەدەبی کوردی لە ئورووپا بەگشتی و بەتایبەت لەلای نووسەرانی ئەو وڵاتە چۆنە و ئەوان چۆن دەڕواننە فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی؟
ناهید رەشیدیان: ئه‌ده‌بی کوردی له ئورووپا هیچ پێگه‌ێکی نیه و تا ئێستا کورد نەیتوانیوه کو‌لتوور و ئه‌ده‌ب و زمانی خۆی به دنیای ده‌ره‌وه بناسێنێت و ده‌ری بخات. ته‌نیا ئه‌وه نیه، خۆی هه‌ر کورد له ئورووپا بۆ ژیانی خۆش بژیوی و له بواری ئابوورییەوە نەیتوانیوه خۆی ده‌ربخات و پێش بکه‌ویت و به‌رچاو بێت. خێڵی کورد له ئورووپا ئه‌توانین بڵێین زۆر لاوازن و له خوارترین چین و توێژی کۆمەڵگەی ئورووپاوەن.
شەریف فەلاح: پڕۆژەت بۆ دووبارە چاپ کردنەوەی ئەو چوار فەرهەنگەی کە نووسیوتە چیە، ئایا بەتەما نیت لە هەرێمی کوردستان بە چاپیان بگەیەنی؟
ناهید رەشیدیان: بەپێی پێویست و داخوازی خه‌ڵک، هه‌ر ساڵ فه‌رهه‌نگه‌کان له هۆڵه‌ندا چاپ ئه‌که‌مه‌وه، من حه‌ز ئه‌که‌م تەواوی به‌رهه‌مه‌کانم له کوردستان چاپ بێت و له‌م رێگەوە خزمه‌تێکی هه‌رچه‌ند بچووک بۆ نیشتمانم بێت، به‌ڵام بەپێی پێویست و نیازی کۆمەڵگەی کوردستان. ئه‌گه‌ر له زانکۆکان یان زانستگاکان وانه‌ی فەڕەنسی یان هۆڵه‌ندی هه‌یه و خۆیندکاران بۆ فێر بوونی فەڕەنسی یا هۆڵه‌ندی پێویستیان به فه‌رهه‌نگی فەڕەنسی- کوردی، یان کوردی- فەڕەنسی، یان هۆڵه‌ندی- کوردی، یان کوردی- هۆڵه‌ندی هه‌یه و بتوانێ له‌وێ که‌ڵکی ببێت، ئەوا لەسهاد سه‌د چاپ کردنیان پێویسته، بەڵام بۆ چاپ کردنی ئه‌م فهرههنگانە ئه‌گه‌ر رێکخراوێک، یان حکوومه‌تی هەرێم یارمه‌تی بدات، جێی دڵخۆشیه و من به حه‌زێکی زۆرەوە پێشوازیی له‌م چالاکییه ئه‌که‌م، بێ ئه‌وەی چاوه‌ڕوانی دهتسخۆشی بم، ته‌نیا رازی بوون له خۆم که چوار فه‌رهه‌نگم پێشکه‌ش به کۆمەڵگەی کوردستان کردووه بۆ من دڵخۆشکه‌ره.
بۆ کتێبی هۆنراوه‌کان و به‌رهه‌مه‌کانی دیکەم زۆرتر بیر له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌که‌مه‌وه و حه‌ز ئه‌که‌م له‌وێ بڵاویان بکه‌مه‌وه، بۆ ئه‌وەی ئه‌ده‌بیاتی نووسینه‌کانی به زاراوه‌ی ئه‌رده‌ڵانی نزیکتره و زۆرتر خه‌ڵکی سنه و ده‌وروبه‌ری حه‌ز به ئه‌و جۆره نووسینانه ئه‌که‌ن.
دوا وتەتان چیە؟
ناهید رەشیدیان: دایکی دوو مناڵم، کچێک و کوڕێک، هه‌ر دووکیان خۆیندنی به‌رزیان ته‌واو کردووه و له کاری خۆیاندا سه‌رکه‌وتوون و به چه‌ند زمانی ئورووپایی وه‌ک فەڕەنسی و ئینگلیزی و هۆڵه‌ندی و دوو زمانی رۆژهه‌ڵاتی فارسی و کوردی قسه ئه‌که‌ن، کچه‌که‌م راوێژکاری ئابووریی یه‌کێک له گه‌وره‌ترین رێکخراوه‌ی جیهانییە له فەڕەنسا و کوڕه‌که‌شم پلانداڕێژە له بەرنامەی کۆمپیۆته‌ری له هۆڵه‌ندا. هاوسەرەکهم ئه‌ندازیاری کشتوکاڵییە، که ئه‌ویش به فارسی چه‌ند بابه‌تێکی لەسەر کاری خۆی له رۆژنامه‌کانی ئه‌وکاتی ئێران بڵاو بووه‌وه. خۆم وه‌ک ئه‌نداریاری کیمیایی که له لەسەر پێگه‌یاندنی بیرۆکه‌ی نووسه‌ری و نووسینی چوار فه‌رهه‌نگ کاریگه‌ری هەبووه. ئێستا وه‌ک یارمه‌تیده‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و پشتگیری له مافی مرۆڤ له رێکخراوێکی به‌رگری له مافی مرۆڤ له هۆڵه‌ندا کار ده‌که‌م.
له کوتاییدا سپاسی ئێوه‌ی به‌رێز ئه‌که‌م. به هیوای ئه‌وەی که بابه‌تێکی به‌که‌ڵک بێت بۆ گۆڤار و راگەیەنەکان، هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ ئێوه ئه‌خوازم.
* ئەم وتووێژە لەلایەن \"شەریف فەلاح\"، نووسەر و شاعیری کوردی خەڵکی شاری سنەوە ئامادە کراوەو بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا نێردراوە.