نامەی 350 چالاكی مەدەنی، سیاسی و چاپەمەنی، بۆ پشتیوانی لە محەممەدسدیق كەبوودوەند

16:32 - 19 جۆزەردان 2712
كوردپا: نزیك بە 350 چالاكی مەدەنی، سیاسی و چاپەمەنیی لە نامەیەكدا بۆ كۆمیسیاریای باڵای مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، بە ئاماژە بە مانگرتنی محەممەد سدیق كەبوودوەند، داوایان كردووە هەوڵ بۆ چارەسەریی نەخۆشیی ئەو چالاكە كورد و دیداری منداڵە نەخۆشەكەی بدرێت.

نوسخەیەك لەو نامەیە بە ناوی واژۆكەرانەوە گەیشتۆتە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە، كە لێرەدا وەك خۆی بڵاوی دەكەینەوە:

بەڕێز خانمی ناوانتم پیلای!
كۆمیسیێری باڵای مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان
ئیمە كۆمەڵێك لە چالاكوانانی كومەلایەتی، سیاسی و رۆژنامەوانی نیگەرانیی خۆمان لەمەڕ بارودۆخی نالەباری محەمەدسەدیق كەبوودوند، رۆژنامەنووس و چالاكی مافی مروڤی ناوداری ئێرانی كەلە زیندانی ئێوین دەستی داوەتە مانگرتن، رادەگەیەنین.

ئاغای كەبوودوەند لە 5 سال بەرلە ئێستاوە بە تاوانی رێكخستنی \"رێكخراوەی مافی مروڤی كوردستان\" دەستبەسەر و لە زیندان دایە و بە 11سال زیندانی تەعزیری مەحكووم كراوە.

كەبوودوەند لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا، دوو جار لە زیندانی ئێوین تووشی سەكتە و خراپ بوونی باری تەندروستی و نەخۆشیی رییە بووە.پزیشكانی زیندان چەندین جار تەئكیدیان كردۆتەوە كە چارەسەریی نەخۆشیی ئاغای كەەبوودوەند لەناو زیندان نەگونجە، بەڵام لێپرسراوانی قەزایی ئیزن نادەن ناوبراو لە دەرەوەی زیندان چارەسەریی پزیشكیی بۆ بكرێت.

بەڵام ئەمڕۆژانە مەسەلەیەكی دیكە كە جیالە گرفتی جەستەیی، بارودۆخی رۆحیی ئاغای كەبوودوەندی بەرەو خراپتر بوون بردووە، ئەوەیە كە پژمان كوڕی كەبوودوەند، بەهۆی تووش بوون بە نەخۆشییەكەی خوێنیی ناچارەسەر، چەندین حەفتەیە لە نەخۆشخانە خەوێنراوە و باوكی، چەندین جار داوای لە لێپرسراوای قەزایی كردووە كە مەرەخەسیی پێ‌ بدەن هەتا چاوی بە منداڵە نەخۆشەكەی بكەوێت و یارمەتیی دەرمان و ئارامیی رۆحی و رەوانیی كوڕەكەی بكات.

بەڵام دژایەتی كردن لەگەڵ ئەو داخوازییە، بۆتە هۆی ئەوەی كە هەتا ئەم رۆژنامەنووس و چالاكەی مافی مرۆڤ رابگەیەنێ‌ بە ناڕەزایەتی بەم زوڵمە، هیچ رێگایەكی جیالە مانگرتنی بێ‌ ماوە و درێژخایەن لە زیندان بۆ نەماوەتەوە.
رێزدار!

ئێمە واژۆكەرانی ئەم نامەیە، داواتان لێدەكەین كە بەدواداچوون بۆ بارودۆخی محەممەدسدیق كەبوودوەند و هەروەها هەڵسوكەوتی نایاسایی دەزگای قەزایی لەگەڵ ئەم چالاكەی مافی مرۆڤ بكەن و هەروەها ئەو نیگەرانییانەی كە لە هەمبەر رەوشی ناجێگیری جەستەیی ئاغای كەبوودوەند لە گۆڕێ‌ دان بە ئاگاداریی لێپرسراوانی باڵای كۆماری ئیسلامی ئاگادار بگەیەنن. هەروەها داواتان لێدەكەین لە هەر هەوڵێك بۆ چارەسەریی پزیشكیی محەممەدسدیق كەبوودوەند لە دەرەوەی زیندان و هەروەها چاوپێكەوتنی منداڵەكەی درێغی مەكەن.

ناوی واژۆكەرانی نامە:
آذر یغمایی، آراز فنی، آرام عثمانی، آرش حافظی، آرش علوی، آری ملک، آریز اندریانی، آزاد کُردی، آزاد مرادیان، آزاده تهرانی، آزاده خسروشاهی، آزیتا رضوان، آسو صالح، آسیه امینی، آیدا سعادت، آیدا قجر، آینده آزاد، ابراهيم العربی، ابوالفضل (پویا) جهاندار، احترام عبدوست، احسان بداغی، احمد آزاد، احمد حميد احوازی، احمد عارفی، احمد مشعوف، احمد راهپیما، اسفندیار طبری، اسماعیل زرگریان، آسو پیروتی، افسانه بهشتی زاده، اکبر سردوزامی، اکبر کریمیان، الاهه شکرائی، الهام قیطانچی، الهه امانی، امير بيگلری، امیر رشیدی، امیر صحتی، امیر نژادیان، انصافعلی هدایت، انور میرستاری، ایوب رحمانی، بابک ایماز، بهداد بردبار، بهرام اسماعیل بیگی، بهرام پرتوی، بهروز حشمت، بهروز خليق، بهزاد کریمی، بهمن امینی، بیژن افتخاری، بیژن باقری، بیژن پیرزاده، پارسیان ملک، پرتو نوری علا، پردیس درخشنده، پرستو فروهر، پروانه راد، پروانه وحیدمنش، پرویز داورپناه، پرویز مختاری، پروین بختیارنژاد، پروین صالحی پور، پروین ملک، پریچهر نعمانی، پریرخ شورابی، پریسا کاکائی، پوران رضایتی، پویا عزیزی، تراب مستوفی، توران ناظمی، ثریا فلاح، جمیله نیرومندی، جهانگیر لقایی، جواد جواهری، حامد کنان، حسن بهگر، حسن بیات، حسن نايب هاشم، حسین دولت آبادی، حسین علوی، حميد روشن، حمید حمیدی، حمید غفاری، حمید کوثری، حمید نوذری، حمیدرضا مسیبیان، حمید صدر، خالد خیاطی، خالد درودی، خالق منافی، خدیجه مقدم، خسرو خسروی، خسرو زمانی، خیرالله فرخی، داریوش آشوری، داریوش دانش، داریوش عظیم پور، داریوش مجلسی، داود آزادفر، داود سروش، داوود نوائیان، رامین خرسندی، رحمان جوانمردی، رضا اغنمی، رضا افشار، رضا سیاووشی، رضا علیجانی، رضا کریمی، رضا هیوا، رضوان مقدم، روحی شفیعی، روژا فلاح، روشنک آسترکی، رویا طلوعی، رویا کاشفی، ريبوار حريری، ریبین رحمانی، زری رادفر، زکریا آتشک، زهر صادقی، زهره اسدپور، زویا اسکندریان، زویا مجد، زینب پیغمبرزاده،  ژاکلین هوبرت، ژیلا جمالی، ژیلا حسن پور، ژیلا گلعنبر، ساحل سیستانی، سارا محمدی، سارو خلیقی، سامان رسول پور، ستاره علوی، سحر دیناروند، سروش فرهادیان، سحر صمصام، سعید خلیلی، سعیده سهرابی، سمیرا پوراندخت، سمیه رشیدی، سهراب بهداد، سهراب رزاقی، سهیل آصفی، سهیل پرهیزی، سوده راد، سوسن طهماسبی، سوسن کولیوند، سوسن محمدخانی غیاثوند، سوفیا صدیق پور، سیامک حیدری، سیاوش عبقری، سیروس ملکوتی، سیما بختیاری، سیما رضایی، شاپور اسکندری، شاهین انزلی، شبنم آذر، شقایق کمالی، شکوفه آذر، شکوفه قبادی، شلیر باپیری، شلیر شبلی، شهابالدین شیخی، شهرام رفیع زاده، شهريار آزادکان، شهریار پویانراد، شهلا بهاردوست، شهلا دباغی، شهلا عبقری،  شوان رستمی، شورش سلطانی، شیرکو جهانی اصل، شیرین فامیلی، شیوا نوجو، صابر قادری، صادق نهومی، صالح حمد، صبا واصفی، صبری نجفی، صدیقه فخرآبادی، طاهره برجیس، طاهره خرمی، طلایه غفاری، طلعت تقینیا، طلعت یگانه تبریزی، طیبه اصغر زاده، عارف نادری، عباس خرسندی، عباس رحیمیان، عبدالكريم احوازی، عزیز بیکس، عسل پیرزاده، عشا مومنی، عشرت بستجانی، عصمت بهرامی، عفت ماهباز، علی افشاری، علی پورنقوی، علیرضا جباری، علی رضا مجلسی، علی شاکری، علی صمد، علی عبدی، علی ماهباز، علیرضا قولونجو، عمار گلی، فاخته لونا زمانی، فاطمه رضایی، فاطمه مسجدی، فرح ماخان، فرحناز محمدی، فرزانه روستایی، فرشاد دوستی پور، فرشید آذرنیوش، فرشید بهزادی فر، فرشید فاریابی، فریبا داودی مهاجر، فرید مهران ادیب، فهیمه ملتی، فواد فتاحی، كمال الاحوازی، كيانوش سنجری، کامران امین آوە، کامران مهرپور، کاوه آهنگری، کاوه رضائی شیراز، کاوه قریشی، کاووس عزیزی، کاوه کرمانشاهی، کتایون عظیمی فرد، کورش افطسی، کوروش پارسا، کیهان یوسفی، گرجی مرزبان، گزیزه باپیری، گلاله بهرامی، گلاله شرفکندی، گلرخ جهانگیری، گلمراد مرادی، گلی ابراهیمی، گوهر شمیرانی، لیلا اسدی، لیلا سعادتی، لیلا سیف اللهی، مائده سلطانی، مجید بیازی حیران، مجید حقی، محبوب پیکورد، محبوبه عباسقلی زاده، محمد برزنجه، محمد بهبودی،محمد ترابی، محمد تنگستانی، محمد توفیق اسدی، محمد جودکی، محمد حسین جعفری، محمد علی مهرآسا، محمد قائم مقامی، محمد مصطفايي، محمد نجف زاده، محمدرضا اسکندری، محمود امیری مقدم، محمود مهران ادیب، مراد احمدی، مرتضی ضیابری، مرتضی کاظمیان، مرسده هاشمی، مریم اهری، مریم حکمت شعار، مریم فاروقی، مریم کمالی، مریم موذن زاده، مزدک عبدی پور، مژگان ثروتی، مسعود سفیری، مسعود شب افروز، معصومه ضياء، ملکه رنجبر، ملیحه زهتاب، ملیکا محمدی، منصور مشرف، منصوره بهکیش، منصوره حبیب، منصوره شجاعی، منوچهر شفائی، منوچهر فاضل، منوچهر محمدی، منوچهر نامور آزاد، منیره کاظمی، مهدی خرازی، مهدی سعیدپور، مهران ادیب، مهران براتى، مهران میرفخرایی، مهرداد ابوالقاسمی، مهرداد درویش پور، مهسا بختیاری، مهشيد پگاهى، مهشید راستی، مهناز پراکند، مهناز دلاگیواننا، مهناز هدایتی، مهین شکرالله پور، ميلاد فدايي اصل، میترا آریان، میترا نجفی، میترا ابراهیمی، میثاق پارسا، میدیا بایزیدپور، میر حمید سالک، میلاد ملک، مینا نیک، نادر احسنی، نازی عظیما، ناصح فریدی، ناصر پاکدامن، ناهيد خيرابي، ناهيد سرشگي، ناهید مکری، ندا فرخ، نرگس کرمانشاهی، نسرین ابراهیمی، نسرین حمیدی، نصراله حقیقت، نصرواله آقاجری، نفیسه آزاد، نوشابه امیری، نوید زاهدی، نوید محبی، نیره جلالی، نیما بازاللهی، هلو جانانی، هما بدیعیان، همایون مهمنش، هیوا مولانیا کوردستانی، هیوا سلیمی، هیوا گلمحمدی، واحید قاراباغلی، وریا بوداغی، یاسر گلی، یاشار حکاک پور مراغی، یاورخسروشاهی، یوسف عزیزی بنی طرف، یوسف کریمی