نامەی بنەماڵەی ئەنوەر حوسێن پەناهی بۆ رێپوڕتێری تایبەتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان
21:09 - 13 سەرماوەز 2711
كوردپا: بنەماڵەی ئەنوەر حوسێن پەناهی زیندانی كوردی دەستبەسەركراو، بۆ ئاگادار بوونی رێكخراوەكانی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ لە بارودۆخی ئەو هاووڵاتییە دەستبەسەر كراوە نامەیەكەی سەر ئاواڵەیان پێشكەش بە ئەحمەد شەهید رێپۆڕتێری تایبەتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ مافی مرۆڤ لە ئێران، كرد.
لە نامەكەدا هاتووە، كێشەكان لەو كاتەوە دەستی پێكرد كە ئەنوەر حوسێن پەناهی چالاكی مەدەنی و خاوەن ماڵ و منداڵ، چوار ساڵ لەمەوبەر بە تاوانێكی هەڵبستراو دەستبەسەر و حوكمی ئیعدامی بۆ بڕایەوە و دواتریش بە هەوڵی پشتیوانی ناوەندەكانی مافی مرۆڤ و چالاكانی مەدەنی یەكیەتیی ئورووپا حوكمەكەی لە دادگای پێداچوونەوەدا هەڵوەشایەوە و كرا بە شەش ساڵ زیندان.
لە بەشێكی دیكەی نامەكەدا هاتووە، دوابەدوای دەستبەسەر كردنی ئەنوەر، ئەشرەف كوڕی دووهەمی بنەماڵە بە ناچاری كارەكەی لە تاران بە جێهێشت و هاتەوە بۆ شاری سنە بەمەبەستی بە دوادا چوون بە پەروەندەی ئەنوەر و لەو پێوەندییەدا كاتێك كەدیهەویست بە مەبەستی جێبەجێكردنی كارەكانی براكەی سەردانی تاران بكات لەلایەن چەند كەسی نەناسراوەوە دەكوژرێو تەنیا سەرچاوەی داهاتی ئێمە لە ناو دەچێت.
ئەمە لە حاڵێكدایە هەتا ئێستا بۆ چەندین جار باب و بنەماڵەی ئەنوەر بۆ چەندین جار بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات كراون و لێپرسینەوەیان لێكراوە.
لە درێژەی نامەكەدا هاتووە، ئێمە بنەماڵەی ئەنوەر حوسێن پەناهی بە سەرجەم كوڕ و كچەوە تەنیا و تەنیا بە تاوانی ئەوەی كە دوو ئەندامی ئەو بنەماڵەیە لە دەرەوەی ئێران خەرێكی چالاكی سیاسی بە دژی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانن خراوینەتە ژێر زەخت و گوشارەوە، ئێستا پرسیار لێرەدایە لە كام یاسادا كەسێكیان لە باتی كەسێكی دیكە دادگای كردووە كە ئێستاكە حكوومەتی ئێران ئەو كارە لەگەڵ ئێمە دەكات.
بەرێز ئەحمەد شەهێد، لە حاڵی حازردا ئەنوەر زیندانی ناسراوی كورد لە زیندانی ناوەندی شاری سنە لە بارودۆخی جەستەیی زۆر خراب دایە و بە چەشنێك كە تووشی خوێنرێژی گورچیلە بووە و لەلایەن پزیشكەكانی بهداری ناو زیندانەوە بە ئەنوەر راگەیندراوە كە دەبێت بە مەبەستی چارەسەریی سەردانی پزیشكی پسپۆر بكات بەڵام هەتا ئێستا لێپرسراوانی زیندان خۆیان لەو هەوڵە بواردووە.
لە كۆتایی نامەكەدا هاتووە، لەو بارودۆخەدا تەنیا كەسێك كە توانیمان پەنای بۆ بێنین ئێوەی بەرێز بوو و داوكارین دەنگی ئێمە بە گۆی رێكخراوەكانی دیكەی مافی مرۆڤ بگەیەنی.
ئەنوەر حوسێن پەناهی كاتێك لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری قوروەدا بوو بە هۆی ئەشكەنجەوە یەكێك لە پەراسووەكانی دەشكێت و لەو كاتەوە هەتا ئێستا ناوبەناو گورچیلەكانی تووشی خوێنرێژی دەبێت.