نامیلكەیەكی نوێی ئەحمەدی خانی دۆزرایەوە
13:45 - 16 رێبەندان 2711
كوردپا: بەرهەمێكی نوێی شاعیری ناوداری كورد ئەحمەدی خانی لە مەزگەوتێك لە شاری \"كونیا\"ی وڵاتی توركیە دۆزرایەوە.
ماڵپەڕی ئاڤێستا بڵاوی كردەوە، ئەم بەرهەمەی ئەحمەدی خانی كە بە زاراوەی كرمانجیی سەروو نووسراوە، بە ناوەرۆكەكەیدا بۆ فێربوونی خوێندەوارانی كورد نووسراوە و بەپێی ئەو زانیاریانەی كە بڵاو كراونەتەوە ئەو كتێبە ناونیشانێكی دیاریكراوی نیە و تەنیا بەو دەست پێدەكات كە نووسیویە پەرتووكی وانە وتنەوە.
ئەحمەدی خانی لە پێشەكیی ئەو نامیلكەدا باس لە دانانی ئەو نامیلكە و وتنەوەی وانەی كوردی بۆ قوتابیانی كورد زمان دەكات كە چ گرینگییەكی هەیە.
ئەو نامیلكەیە كە 27 لاپەڕەیە لە چەندین بەشی وەك: زانستی عەرەب، زانستی لۆژیك كە تێیدا باس لە زانسی فیقه ز زانیاریی ئیسلامی و چەندین پرسی پێوەندیدار دەكات كە هەر بەشێك بە دەسنووسی سوور دەست نیشان كراوە كە یەكێك لە تایبەتمەندییە سەرەكییەكانی.
لە هەواڵەكەدا هاتووە كە ئەو مزگەوتەی شاری كونیا كە ئەو نامیلكەیەی ئەحمەدی خانیی تێدا دۆزراوەتەوە گۆڕستانێكی كۆنی تێدایە كە بەپێی زانیارییەكان گۆڕی گەلێك میری كوردی تێدا تێدایە كاتی خۆی زۆر پەرتووك و نامیلكە و بەیازی كۆنی كورد تێدا پارێزراوە كە هەتا ئێستا نەدۆزراونەتەوە.
ئەحمەدی خانی (١٦٥١-١٧٠٧) شاعیر و نووسەر و رۆشنبیری گەورەی كورد بووە. ئەحمەدی خانی لە یەكەم كەسانێك دادەنن كە لەسەر كوردایەتی و نەتەوەخوازیی كوردی نووسیویەتی. بەناوبانگترین بەرهەمی كتێبی شیعری مەم و زینە كە چیرۆكێكی دڵدارانە دەگێڕێتەوە كە لە ساڵی ١٦٩٢ بە شێوەزاری كورمانجی نووسراوە.
ناوی ئەحمەد كوڕی ئەلیاس كوڕی رۆستەم بووە. لە ساڵی ١٠٦١ی كۆچی مانگی بەرامبەر بە ١٦٥٠یان ١٦٥١ زایینی لەدایك بووە. نازناوی شیعری لە هۆزی خانیان وەرگرتووە، بەشێكی ئەم هۆزە لە دەوروبەری ناوچەی بۆتان بوون، بەڵام بنەماڵەی شاعیر باریان كردووە بۆ شاری بایەزید. لە مەم و زینەوە ئەوەمان بۆ دەردەكەوێت كە خانی لە جزیرە ژیاوە. خانی یەكێك بووە لە زانا گەورەكانی سەردەمی خۆیی و شارەزاییەكی چاكی لە فەلسفە و زانستەكانی دیكەدا هەبووە. خانی لە دێڕێك لە هۆنراوەكانیدا باسی لە دایكبوونی خۆی دەكات و دەڵێ:
لەو ڕا كو دەما ژ غەیب فەك بوو
تەئریخ هەزار و شەست و یەك بوو
وەك لە سەرچاوەكانی ژیانی و كردەوە ئەدەبییەكانی شاعیر دەردەكەوێ باب و باپیرانی لە رووی داراییەوە ژیانیان ئاسان بووە و بە بەختیاری ژیاون. ئەحمەدی خانی هەموو ژیانی بۆ خوێندەواری و بڵاوكردنەوەی رۆشنبیری و هۆشیاریی سیاسی خەرج كردووە لە كۆمەڵی كوردەواریدا. ئەمە دوو لایەنی رووناكی بووە، یەكەمیان بەرهەمهێنانی داهێنانی ئەدەبی، واتە شیعری، دووەمیان فێركردن و پێگەیاندنی منداڵان و لاوی كورد لە رووی خوێندەوارییەوە.
شاعیر لە مەڵبەندی لە دایكب وونی، شاری بایەزید، لە ساڵی ١٧٠٧ (١١١٩ی كۆچی مانگی) كۆچی دوایی كردووە و هەر لەوێش نێژراوە.