نامه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران - ژنێڤ بۆ عاسمە جه‌هانگیر
15:57 - 16 خەرمانان 2717
ئاژانسی کوردپا: كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران – ژنێڤ له سه‌ر كوشتنی ٢ کۆڵبەری كورد و سه‌ركوتی خۆپیشاندانه‌كانی بانه، نامەیەکەیان بۆ \"عاسمە جەهانگیر\"ڕیپۆرتێری تایبەتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لە مەڕ مافی مرۆڤ لە ئێران‌دا نارد.
دەقی نامەکە بەم چەشنەیه:
به‌ڕێز خاتوو:
وه‌ك له ئاژانسه هه‌واڵنێره نێونه‌ته‌وه‌یه‌كانی وه‌ك \"واشنگتۆن پۆست\"، \"B.B.C\" و \"ڕووداو\"دا هاتووه، له ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی سێپتا‌مبر، هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ٢ هاووڵاتی دیكه‌ی كوردیان له شاری بانه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كوشت.
به دوای ئه‌و ڕووداوه‌دا، هاووڵاتیانی خه‌ڵكی بانه، له ڕۆژی سێشه‌ممه، خۆپیشاندانێكی هێمنانه‌یان به نیشانه‌ی پرۆتستۆ كردنی كوشتنی كۆڵبه‌ران و هه‌روه‌ها داواكاری دادگایی كردنی بكوژه‌كان ئه‌نجام دا. به‌ڵام به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیی به شێوه‌یه‌كی توندوتیژ ڕووبەڕووی خۆپیشانده‌ران بوونه‌وه و له ئاكامدا زیاتر له ١٠ كه‌س بریندار و به ده‌یان كه‌س گیران.
ئێمه خوازیارین له ڕیپۆرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئێران، هاوته‌ریب له گه‌ڵ ڕیپۆرتێرهكانی دیكه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له ڕاگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شدا، به توندی سه‌ركوتی خۆپیشانده‌ران و كوشتنی كۆڵبه‌ران مه‌حكووم بكه‌ن و داوا بكه‌ن له كۆماری ئیسلامیی، كۆتایی به كوشتنی ناڕه‌وای هاووڵاتیان كورد بهێنێت.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان ئێران -ژنێڤ
ژنێڤ، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ٦ی سپتامبری ٢٠١٧