ناسناوی \" شازادەی نیشتمانی شێعر\"‌ـەکان بەخشرایە کچێکی کرماشانی

15:46 - 16 رەزبەر 2714
ئاژانسی کوردپا: بۆ یەکەمین جار خەڵاتی \"شازادە بچکۆلە\" لەبەشی شێعردا، پێشکەش بە مێرمنداڵێکی کرماشانی کرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، مێرمنداڵێک لە کرماشان بەناوی ژینا رەشیدی توانی پلەی یەکەمی چوارەمین خولی خەڵاتی ئەدەبیی \"شازادە بچکۆلە\" بەدەست بێنێت.

ئەو کچە تەمەن ١٢ ساڵەیە بە نووسینی شێعری \"تەنیا داری حەوشەی دراوسێ‌کانمان\" توانیویەتی ئەو پلە باشە بەدەست بێنێت.

\"22512.jpg\"
ژینا رەشیدی پلەی یەکەمی چوارەمین خولی خەڵاتی ئەدەبیی \"شازادە بچکۆلە\" بەدەست هێنا
ژینا رەشیدی ئەندامی \"ناوەندی داهێنانی ئەدەبی و کانوونی فیکریی منداڵان و مێرمنداڵان\"‌ی ئوستانی کرماشانە و لەو رکابەرییەدا ناسناوی \" شازادەی نیشتمانی شێعرەکان\"‌ی پێ‌بەخشراوە.

ئەمساڵ بۆ یەکەمین جار بەشی ئەدەبی، لە رکابەرییەکانی شازادە بچکۆلەدا بەڕێوە چوو.

هەر لەو رکابەریانەدا، ئاڵا رەزایی خەڵکی بۆکان توانیبووی پلەی سێیەمی چیرۆکنووسی بەدەست بێنێت.

\"22493.jpg\"
مریەم سیستانی دامەزرێنەری رکابەرییەکانی شازادە بچکۆلە
مریەم سیستانی دامەزرێنەری رکابەرییەکانی شازادە بچکۆلە وتوویەتی: سەرجەم بەرهەمەکانی ئەو خولە لە رکابەرییەکان لە دووتۆیی کتێبێکدا چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.

رەکابەرییەکانی چیرۆکنووسی شازادە بچکۆلە رێکەوتی ٨‌ی پووشپەڕ (٢٩ ژوئن) ساڵرۆژی لەدایک بوونی \" ئانتۆنی دوسنت ئیگزوپری\" نووسەری کتێبی شازادە بچکۆلە (لەلایەن ئەحمەد شاملوویەوە کراوەتە فارسی) بانگەوازەکەی بڵاو کرایەوە و لەسەرەتای مانگی رەزبەریشەوە سەرکەتووەکان رادەگەیەنێ‌.