ناستانداربوونی ئاسانسۆڕی شوێنە گشتییەکانی شاری کرماشان

22:14 - 29 خاکەلێوه 2716
ئاژانسی کوردپا: زیاتر له ١٠٠ ئاسانسۆڕ لە شاری کرماشان گەواهی نامەیان نیە و ناستانداردن.

بەڕێوەبەری گشتی پارێزگاری پارێزگای کرماشان ڕاگەیاند:\" ١١٠ ئاسانسۆڕ لە شوێنە گشتییەکانی شاری کرماشان دانراوە و هیچ کامیان ستاندارد نین.

هەواڵدەریی فارس لە کرماشان لە زاری مەحموود رزا نیازی بڵاوکردەوە، ئەو ئاسانسۆڕانە لە شوێنە گشتییە دەوڵەتییەکانی وەک، نەخۆشخانەکان، بینا دەوڵەتییەکان و بەشێک لە کۆمەڵگای خانووبەری مێهر دانراون کەهیچ یەکیان خاوەنی گەواهی نامەی دەوڵەتی نییەن.

ناوبراو لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئەوەشی خستەڕوو و گوتی، هەتا ئێستا هیچ ڕێوشوێنێک بۆ چارەسەر کردن و لابردنی کەم وکۆڕی ناستانداربوونی ئاسانسۆڕەکان لە لایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەتییەوە لە بەرچاو نەگیراوە.

بە وتەی بەڕێوەبەری گشتیی پارێزگای کرماشان، لاینە پەیوەندییدارەکان دەبێ بە دەزگای قەزایی وڵامدەر بن، چوونکە ئەو ئاسانسۆڕانە گارانتیی یەک ساڵەیان هەیە، لە ئەگەر هەر ڕووداوێکی نەخوزراو، لە ئەستۆی بەرپرسان و بەڕیوەبەرانی بیناکان دایە.

ئەو بەرپرسە حکوومەتەیە لە درێژە دا گوتی: تەواوی ئاسانسۆڕی بینا ئیدارییەکان، شوێنە گشتییەکان و یەکەی نیشتەجێبوونی مێهر دەبێ موڵەتی ئیمەنی و گەواهی نامەی ستاندارد وەربگرن.