نازم ده‌باغ: پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، هه‌ڵوێستی له بەرانبەر هێزه كوردییەکانی ئێرانەوە هەبێت
15:12 - 1 گەلاوێژ 2718
ئاژانسی کوردپا: \"نازم دەباغ\"، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لە وتووێژێکدا وتوویەتی: کە ئێران لە خۆیەوە یەکجاریش تۆپبارانی سنوورەکانی عێراقی لە هەریمی کوردستان نەکردووە و ئەگەر ماڵێک لە شوێنێکدا کێشە بۆ ماڵەکانی دیکەوە دروست بکات، دەبێت ئەو شوێنە بەجێ بهێڵێت.
نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران، لە بارەی تۆپبارانكردنەكانی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن ئێرانەوە، لە وتووێژێکدا لەگەڵ \"دەنگی ئامریکا\" باسی لەوە کردووە، تۆپبارانكردنەكانی ئێران بۆ سەر هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌رگریكردن و وڵامدانه‌وه بووه هه‌میشه. ئێران له خۆیه‌وه بۆ یه‌كجاریش تۆپبارانی سنووره‌كانی عێراقی له هه‌رێمی كوردستان نه‌كردووه، هه‌تا هێزه كوردییه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران دژ به ئێران چالاكیان ئه‌نجام نه‌دابێت، جه‌خت ده‌كاته‌وه، پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵوێستی هه‌بێت له باره‌ی ئه‌و هێزه كوردییانه‌ی ئێران. یا وه‌ك ئه‌و بنه‌ما گشتیه‌ی كە هه‌یه، ئه‌گه‌ر ماڵێک له شوێنێكدا كێشه بۆ ماڵه‌كانی تر دروست كرد ده‌بێت ئه‌و شوێنه بەجێ بهێڵێت، چونكه ئه‌و هێزه كوردییانه‌ی كوردستانی ئێران و توركیه بوونه‌ته كێشه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەو وتووێژەدا باسی لەوە کردووە، \"من به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم به‌داخه‌وه هه‌موو جارێک تۆپبارانه‌كان وڵامدانه‌وه و به‌رگریكردن بووه له به‌رامبه‌ر ئه‌و چالاكییانه‌ی كه هێزه ئۆپۆزسیۆنه كوردییه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌و چالاكییانه‌ی كه ڕاگه‌یاندنه‌كانی كوردانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.
لەم بارەوە \"نێچیرڤان بارزانی\" سه‌رۆكوەزیرانی حكوومه‌تی هەرێمی کوردسیان وتوویەتی: ئێمه قسه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه ده‌كه‌ین، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا ده‌بێت قسه له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردییه‌كانیش بكرێت، كه ڕه‌چاوی دۆخی یاسایی‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و چالاكی دژی ئێران و توركیه ئه‌نجام نه‌ده‌ن .
ناوبراو لە بارەی وەستاندنی چالاکیی لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکان وتوویەتی: من تەنیا نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌م، نه‌ك زیاتر، كاری من گه‌یاندنی په‌یامی ئێرانه به حكوومه‌تی هه‌رێم و په‌یامی حكوومه‌تی ئێرانیش نوێ نییه، به‌ڵكوو ئه‌وان به‌رده‌وام وتوویانه بێده‌نگ نابن له وڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر چالاكییه‌كی هێزه كوردییهکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران.
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوە کردووە، بوونی هێزه كوردییه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران له هه‌رێمی كوردستان، خواستێكی نه‌خوازراوه، ئێمه پێمان خۆش نییه بنكه و باره‌گایان له نێو خاكی هه‌رێمی كوردستانه، كه بوونه‌ته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی که ئێران تۆپبارانی سنووره‌كان بكات.
نازم ده‌باغ لەو وتووێژەدا وتوویەتی: چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هێزه كوردییانه ڕێز له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به پاراستنی ده‌وڵه‌تی درواسێ بگرن، ئێمه ناڵێین ده‌سبه‌رداری خه‌باتی خۆیان بن ئه‌وه مافی خۆیانه، ده‌ڵێین هه‌ر دوو لایەن چ هێزه كوردییه‌كان چ كۆماری ئیسلامیی ئێران، بگه‌نه لێکتێگه‌یشتن به‌پێی یاسا و ده‌ستووری مافه سیاسی و مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگییه‌كانیان بۆ فه‌راهه‌م بكات.
هه‌روه‌ها جەختی کردووەتەوە، کە ئێمە ناڵێین با واز بهێنن، به‌ڵكوو با بچن له خاكی ئێران‌دا چی ده‌كه‌ن بیكه‌ن، به‌ڵام ناكرێت خاكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌كار بهێنن كه ئه‌مه به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی یاسا شكاندنه.
لە بارەی چالاکیی هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئێران \"مەسعوود بارزانی\" سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، لە چەندین وتووێژدا بە فەرمی باسی لەوە کردووە، کە هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران لە نێوخۆی وڵات‌دا هێزیان هەیه و کار و چالاکی دەکەن؛ نەک ئەوەی کە لە هەرێمی کوردستاندا هێز بنێرنەوە نێوخۆی کوردستانی ڕۆژهەڵات.
هاوکات مەسعوود بارزانی جەختی کردووەتەوە، کە کێشەی کوردی ڕۆژهەڵات لە ڕێگای دیالۆگەوە دەبێ چارەسەر بکرێت و بەرپرسانی حکوومەتی ئێرانیش دەبێ دەست بە دانوستان لەگەڵ هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران بکەن.
لە ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوییەوە هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران، بەتایبەت حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نێوخۆی وڵات دەستیان بە چالاکی کردووە و حکوومەتی ئێرانیش بە بیانووی بوونی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات هەرێمی کوردستان تۆپباران دەکات.