مەکتەب قورئانی کوردستان، پشتیوانیی خۆی لە گشتپرسی سەربەخۆیی باشووری کوردستان دووپات کردەوە

19:53 - 2 رەزبەر 2717
ئاژانسی کوردپا: مەکتەب قورئان لە پەیوەندیی لەگەڵ گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەوواڵدەریی کوردپا، مەکتەب قورئانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێک پشتیوانی خۆی لە پەیوەندیی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەربڕی.

لەو ڕاگەیەندراوە هاتووە: ڕەوتی مەکتەب قورئانی کوردستان، بەڕیوەچوونی ڕیفراندۆم بە مافێکی سروشتی و دینیی و یاسایی خەڵکی کوردستانی عێراق دەزانێ، دەبێت بە پشتبەستن بە پیشینەی مێژوویی کوردەکان، لە بەربەرەکانێ لەگەڵ داگیرکاری ئینگلیس، لە بەرچاوگرتنی جینایەتی ئینکار نەکراوی ڕێژیـمی بەعس بەتایبەتی جینوساید \"ئەنفال\"، کیمیاباران، ئاوارە بوون لە شار و گوندەکان، بەربەرەکانی ئەوان لەگەڵ زوڵم و سەرکوت و سەپاندنی هەڵاوادنی زۆر لە لایەن حکوومەتی ناوەندی عێراق لە سەر ئەوان بەڕێوەنەبردنی دەیان ئەسڵ لە یاسای بنەڕەتی ئەو وڵاتە، بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم و گشتپرسی بە تەواوی هەست پێکراو و ژیرانەیە.

بەپێی ڕێساکانی دینی و بنەما عەقلی مافە قەبوول کراوەکان، لە کۆمەڵگا جۆراوجۆرەکانی مرۆیی لە کۆنەوە هەتا ئێستا، مرۆڤەکان و کۆمەڵگای مرۆڤایەتی، بە ئیعتباری تاک و کۆ، مافی دیاری کردنی چارەنووس و پاراستنی زمان و شوناسی نەتەوەیی و فەرهەنگی خۆیان بووە و دەبێت. هەروەها هەر هەنگاو و هەوڵێک بۆ سەندنەوەی ئەم مافە خوایە لە کەسەکان و نەتەوەکان، پێچەوانە \"دەقەکانی\" دینی و عەقلی گشتی و یاسا و ڕێساکان و کونوانسیۆنە پەسەند کراوەکانی نێونەتەوەییە.

مەکتەب قورئان دووپاتی دەکاتەوە، ڕەوتی مەکتەب قورئانی کوردستان، پشتیوانی خۆی لە گشتپرسی ڕادەگەیەنێ و داوا لە خۆشک و برایانی کورد لە عێراق دەکات، بە هەر بیروباوەڕێک، دینێک و گرایشک و هەروەها دانیشتوانی هەرێمی کوردستان عێراق دەکەین، کە لەو گشتپرسییەدا بە جیددی بەشداری بکەن.

مەکتەب قورئانی کوردستان
حەسەن ئەمینی


دەقی تەواوی ئەم بەیاننامەیە لە بەشی فارسی دایە.