مەولانا عەبدولحەمید: هاووڵاتییانی پەیڕەوەی ئایینی سوننە دەچەوسێنرێنەوە
15:20 - 9 بانەمەڕ 2712
كوردپا: ئیمام جومعەی شاری زاهیدان لە چاوپێكەوتن لەگەڵ خوێندكارانی پەیڕەوی ئایینی سوننە جاریكیتر پێداگری لەسەر ئەو زۆڵم و زۆرانە كردەوە كە لەلایەن حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەكرێتە سەر هاووڵاتییانی سوننە مەزهەب.
ماڵپەڕی سوننی ئانلاین بڵاوی كردەوە، هەمان ئەو كۆبوونەوەیەی ئیمام جومعەی شاری زاهیدان لەگەڵ خوێندكاران، لەگەڵ دەستیوەردانی هێزە ئەمنیەتییەكان بەرەوڕوو بۆتەوە.
مەولانا عەبدولحەمید وتیشی: لە هیچ شوێنێكی ئەو جیهانەدا شتێكی ئاوا نیە كە هاووڵاتییەك بیهەوێ لەناو وڵاتەكەی خۆێدا بۆ شارێكی دیكە سەفەر بكات، پێویستی بە ئیزن وەرگرتن هەبێت.
ئەو كەسایەتییە ئایینیە ئەوەشی خستە روو، رێژەی پەیڕەوانی ئایننی سوننە لە ئێران نزیك بە لەسەدا 20ە، بەڵام ئەو رێژە بەرچاوە هیچ مافێكیان نیە.
لەلایەكی دیكەوە ماوەیەكە حكوومەتی ئیسلامیی ئێران ژمارەیەكی بەرچاو لە چالاكانی عەرەبی سوننە مەزهبی زاهیدان و دەورووبەری دەستبەسەر كردووە.
بەپێی راپۆرتی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئەهواز، ئەو زەخت و گوشارانە لەسەر هاووڵاتییانی ناوچە عەرەب نشینەكانی پارێزگای خووزستانیش لە گۆڕێ دایە و لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا زەخت و گوشار و دەستبەسەر كران و پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ لەو ناوچەیە پەرەیان سەندووە.
چالاكانی مافی مرۆڤی عەرەب لەو باوەڕە دان، خەڵكی عەرەب بە خەباتی ئاشیخوازانە، شوناسی خۆیان بە دونیای دەرەوە نیشان دەدەن. ئەوان سەرەڕای پێداگری لەسەر مافی دیاری كرنی چارەنووس، حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بە رەچاو كردنی سیاسەتی یەك زمان و پاكتاو كردنی \"قەومی\" تاوانبار دەكەن.
هاوكات لەگەڵ خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی عەرەبی ئەهواز بە بۆنەی ساڵڕۆژی \"ئینتفازە\"ی 24ی خاكەلێوە، هاووڵاتییەكی عەرەب كوژرا و سێكەسیش لە هێزە نیزامییەكان بریندار بوون.
هەر لەو پێوەندییەدا عارف حەمیدیان كوڕی سەعید و تەمەن 25 ساڵ و و خاوەن ژن و مناڵ كە ساڵی پێشوو دەستبەسەر كراوە و پاش ماوەیەك راگیران لە ئیدارەی ئیتلاعات و زیندانی كاروونی ئەهواز، حوكمی ئیعدامی بۆ بڕاوەتەوە.