مەهاباد/ رۆژنامەنووسێکی دیکەی کورد بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندان مەحکووم کرا

17:15 - 1 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: نوسەر و وەرگێڕێکی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە حوکمی ٣ ساڵ و نیو زیندانیی تەعزیری بۆ بڕایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"مەنووچێهر پۆردڵ\" کوڕی مەحموود، چالاکی فەرهەنگی و ئەندامی ئەنجومەنی نووسەرانی منداڵان لە ئێران لەلالیەن دادگای ئینقلابی شاری مەهابادەوە بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.

\"14831.jpg\"
\"مەنووچێهر پۆردڵ\" کوڕی مەحموود، چالاکی فەرهەنگی و ئەندامی ئەنجومەنی نووسەرانی منداڵان لە ئێران لەلالیەن دادگای ئینقلابی شاری مەهابادەوە بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.
ئەو خوێندکارە کوردەی خەڵکی شاری مەهاباد، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٦ی رەشەمەی ساڵی رابردوو لە درێژەی رەوتی دەستبەسەر کرانی رۆژنامەنووسان و چالاکی فەرهەنگیی کورد، لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا.

مەنووچێهر پۆردڵ هەتا ئێستا چەندین بەرهەمی وەک: \" رزگاری، ئامانج و ئاوات\" چاپ و بلاو کردۆتەوە و هەروەها کتێبی \"بەفرین و حەت فیچقلییەکان\"ـی وەرگێراوەتە سەر زمانی کوردی.

ئەو ئەندامەی رێکخراوی بەڵگە و کتێبخانەکانی ئێران، رۆژی ٢٧ی رەشەمەی سالی رابردوو پاش ١١ رۆژ لە دەستبەسەر کران، بە دانانی بارمتەیەکی ٦٠ میلیۆن تمەنی لە زیندنای مەهاباد ئازاد کرا.

هەروەها چەند رۆژ پیش ئێستا \"قاسم ئەحمەدی\" رۆژنامەنووسی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری مەهابادەوە بە ٤ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.