مەهاباد؛ مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ لەلایەن زڕباوکیەوە ئازار و ئەشکەنجە درا

19:03 - 26 پووشپەڕ 2722

شەوی ڕابردوو مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن زڕباوکیەوە، ئازار و ئەشکەنجەی جەستەیی درا.

 ئەو مێرمنداڵە ١٢ ساڵەیە لە کاتی یاریکردن بەهۆی شەڕکردن لەگەڵ منداڵانی دیکە، لەلایەن زڕباوکیەوە ئازار و ئەشکەنجە دراوە.

 ئەو مێرمنداڵە ڕووخساری، ملی، سینگی، سکی، نێوقەدی و خوارەوەی پشتیوێن، لە ئەنجامی لێدان بریندار بووە.

دراوسێیەکانی ئەو بنەماڵەیە لە کاتی لێدان و هاوارکردنی ئەو منداڵە، لەلایەن زڕباوکیەوە، بە هانایەوە چوون و ڕزگاریان کردووە.

باوکی ئەو منداڵە تەمەن ١٢ ساڵەیە بەهۆی گیرۆدەبوون بە مادە هۆشبەرەکان هەنووکە لە زیندانی مەهاباددایە.