مەسعوود بارزانی سەبارەت بە هێرش بۆسەر حیزبی دیمۆکرات، هەوڵوێستی نواند
14:21 - 16 رەشەمه 2714
ئاژانسی کوردپا: بە بڕیاری مەسعوود بارزانی لێژنەیەک بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە سەبارەت بە هێرشی هێزەکانی ئاسایش و دژە تیرۆر بۆ سەر بنکە و بارەگەکانی حیزبی دێمۆکرات، پێکهات.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دوابەدوای هێرشی هێزەکانی دژە تیرۆر و ئاسایش بۆسەر بنەماڵە و ئەندامانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران. بڕیاری لێکۆڵینەوە بەدواداچوونی لەسەر ئەو مەسەلەیە دا.
ئەو لیژنەیە، بە بڕیاری مەسعوود بارزانی ئەرکدار کراوە کە لێکۆلینەوە لەسەر هۆکاری هێرشی هێزەکانی ئاسایش بۆسەر بنەماڵەکانی حیزبی دێمۆکرات بکات.
بەرپرسی دەفتەری مەسعوود بارزانی، لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی \"پارتی دێمۆکراتی کوردستان\" راگەیاندووە، کە لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەو رووداوە پێکهاتووە.
فوئاد حوسێن، گوتووشیەتی: ئەو لیژنەیە لەسەر داواو بڕیاری مەسعوود بارزانی، بە مەبەستی روونبوونەوەی رووداوەکە، سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە.
پێشتریش دەفتەری سیاسیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان، لە راگەیاندراویکدا باسی لە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە بەو رووداوەی کەمپی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراندا کردووە.
رۆژی سیشەممە رێکەوتی ١٢ی رەشەمە، هێزێکی هاوبەشی ئاسایش و دژە تیرۆر، هەڵیانکوتاوەتە سەر کەمپی حیزبی دیمۆکرات و بێڕێزی و سووکایەتییان بە بنەماڵە، ژن و منداڵ و ئەندامانی ئەو حیزبە کردووە.
ئەو هەڵسوکەوتەی هێزەکانی ئاسایش، شەپۆلێکی بەرینی ناڕەزایەتی و پشتیوانیی حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەتی ئیسلامیی ئێران، کەسایەتییە سیاسیەکان و رۆژنامەنووسانی بەدوای خۆیدا هێنا.