مەسعوود بارزانی: بۆ دیاری كردنی چارەنووسی كوردستان راپرسیی گشتی دەكەین
20:35 - 9 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هۆشداریی دا كە ئەگەر بێت و كێشە و ناكۆكییەكان لەگەڵ بەغدا درێژەیان هەبێت، بۆ دیاری كردنی چارەنووسی كوردستان راپرسیی گشتی بەڕێوە دەبەین.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە \"پەیامێكدا بۆ خەڵكی كوردستان\" جەختی كردەوە لە ساڵی 2008 بەملاوە لە كار و سیاسەتەكانی نووری مالكی سەرۆك وەزیری عێراق نائومێد بووە، هەر بۆیە لە ئەگەری درێژەی ناكۆكییەكان بۆ دیاری كردنی چارەنووسی كوردستان، راپرسی گشتی ئەنجام دەدەن.
بارزانی تەئكیدیشی كردۆتەوە، مالكی لە جێبەجێكردنی گرێبەست و رێككەوتنەكان لەمەڕ نەوت، هێزەكانی پێشمەرگە، بوودجە و ناوچە جێناكۆكەكان خۆی دەبوێرێت.
لەلایەكی دیكەشەوە هەواڵدەریی فەرانسە لەزاری لێپرسراوێكی ئەمنیەتیی عێراقەوە بڵاوی كردۆتەوە، بەغدا لە هەوڵی ئەوە دایە لە جێبەجێكردنی گرێبەستی فرۆشتنی چەكوچۆڵ بە هەرێمی كوردستان خۆی ببوێرێت.
ئەو لێپرسراوە ئەمنیەتیە كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێتەئكیدی كردۆتەوە، بەرپرسانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دەرەكی چەندین رێككەوتنیان بۆ كڕینی مووشەك و دژە ئاسمانی واژۆ كردووە.
مەسعوود بارزانی پێشتریش لە چەند لێدوانێكدا نووری مالكی بە \"دیكتاتۆر و تاكڕەوی و لایەنگری\" لایەنەكانی دیكە تاوانبار كردبوو.
پاش گەڕانەوەی لە ئەمریكا و دیدار لەگەڵ ئۆباما و جێگرەكەی (جۆبایدن) هۆشداریی دا عێراق بەرەو دیكتاتۆری دەچێت و دەوڵەتی مالكی لە هەموو بەشەكانی حكوومەتدا سەرقاڵی پەرەدان بە دەسەڵات و نفووزی خۆیەتی.
لە ماوەی دوو حەفتەی رابردوودا هێزەكانی ئەرتشی عێراق لە نزیك سنووری \"پێشخاپوور\" لە نێوان هەرێمی كوردستان و سووریە لە دوو گوندی \"زومار و قاهیرە\" لە بەخشی \"رەبیعە\"ی سەر بە پارێزگای مووسڵ جێگیر كراون و لە بەرامبەریشدا هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە هەموو چەكوچۆڵ و هێزێكەوە بەرامبەریان راوەستاون و ئەم مەسەلەیەش هێندەی دیكە ئاڵۆزییەكانی نێوان هەرێم و بەغدای زیاد كردووە.
پاش گیرانی چەند شارێكی كوردستانی سووریە، ئەم هێزەی ئەرتشی عێراق لەوێجێگیر بوون و گۆڕانكارییەكانی سووریە لە هاتنە ئارای ئەم مەسەلەیەدا بێكاریگەر نین.
لەلایەكی دیكەشەوە لە سەرەتای ئەم مانگەدا بە چاوەدێریی مەسعوود بارزانی لە شاری هەولێر دوو لایەنی هێزی كوردیی سووریە رێككەوتنێكیان پێكهێنا و ئەمڕۆ دووشەممەش دیدار و چاوپێكەوتنی لەگەڵ \"عەبدولباست سەیدا\" لێپرسراوی كوردی \"شۆرای میلیی سووریە\" و چەند لایەنی سیاسیی كوردی كوردستانی سووریە ئەنجام داوە.