مەزهەر خالقی بۆ خەڵاتی ٢٠١٧ی ماملێ دەستنیشان کرا
15:23 - 1 رێبەندان 2716
ئاژانسی کوردپا: لە ١٨هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی محەممەدی ماملێ، خەڵاتی ئەو هونەرمەندە کۆچکردووە، پێشکەش بە هونەرمەندی کورد مەزهەر خالقی دەکرێت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، مەڵبەندی هونەريی ماملێ، هونەرمەندی گەورەی کورد مامۆستا \"مەزهەر خاڵقی\" بۆ خەڵاتی ٢٠١٧ی ماملێ دەستنیشان کرد و بڕێارە لە ڕیوڕەسمێکی تایبەتدا ئەو خەڵاتە پێشکەش بەو هەنەرمەندە کوردە بکرێت.
مەڵبەندی هونەريی ماملێ، هۆکاری دەستنیشان کردنی خەڵاتی ٢٠١٧ی ئەمساڵی، بۆ خزمەتە بەرچاوەکانی ئەو هونەرمەندە کوردە لە بواری گۆرانی و موسیقا، نەخشاندنی گۆرانی بە موسیقای زانستی و سەردەمیانە و تێکەڵکردنی تێکستی جوان و ڕازاوە بۆ مێلۆدییەکان گەڕاندەوە.
مامۆستا مەزهەر خالقی بۆ گەشەپێدانی کولتوور و هونەری کوردی بێوچان لە تێکۆشاندا بووە و لە ساڵی ٢٠٠٣ی زایینیدا بە بونیادنانی سەنتەرێک بەناوی (ئەنستیتۆی كەلەپووری كورد)، لە هەوڵدا بوون تا لە ناو جەرگەی كوردستان و بە شێوەیەكی سەربەست و ئازادانە، درێژە بە خەباتی نەپساوەی كولتووری و هونەری بدات.
مەڵبەندی هونەریی ماملێ رێکەوتی ١٩ی رەشەممەی ١٣٨٧ی هەتاوی لە دەمین ساڵڤەگەری كۆچی دوایی هونەرمەند محەمەدی ماملێدا بە ئامانجی هاندان و پەرەپێدان و گەشەپێدانی هونەر لە ناو كۆمەڵگەی كوردەواری و بە شێوەیەكی فەرمی لە وڵاتی نۆروێژ دامەزرا.
تا ئێستا چەندین کەسایەتيی هونەری و فەرهەنگی وەکوو\" قالە مەڕە، ئەندریۆس ئیسرائیل، عەباس کەمەندی، عەزیز شارۆخ و ناسر ڕەزازی خەڵاتی ماملێیان وەرگرتووە.