مەریوان/ لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵ بەتەقەی مەئموورانی ئیدارەی ئاگاهی بووە قوربانی
14:42 - 4 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: لە ئەنجامی تەقەی مەئموورانی ئیدارەی ئاگاهی لە هاووڵاتییانی ناوچەی مەریوان، لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵ بووە قوربانی.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٣ی خەرمانان لە ئەنجامی شەڕ و تێکهەڵچوونی نێوان هاووڵاتییانی شارەدێی \"جانەوەرە\"ی سەربە شاری مەریوان و مەئموورانی ئیدارەی ئاگاهی، کە بەهۆی بێحورمەتی کردنی ئەو هێزانەوە هاتبووە ئاراوە، لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵ بەناوی \"پەیمان ئەحمەدی\" کوڕی محەمەد بەهۆی تەقەی ئەو هێزانەوە بریندار و رەوانەی نەخۆشخانەی شاری سنە کراوە.
یەکێک لە شایەتحاڵانی ئەو رووداوە بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند، \"مەئموورانی ئیدارەی ئاگاهی رۆژی رابردوو هاتنە شارەدێی جانەوەرەی مەریوان و بەبیانووی گەڕان بەشوێن کەسێکی گومانلێکراودا سووکایەتییان بە دانیشتوانی ئەم گوندە کرد، کە لە ئەنجامدا لەگەڵ دژکردەوەی هاووڵاتییان بەرەوڕوو بوونەوە\".
ئەو شایەتحاڵە ئاماژەی بەوەش کرد، \"هێزەکانی ئیدارەی ئاگاهی دانیشتوانی شارەدێی جانەوەرەیان دایە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئەنجامدا ئەو هاووڵاتییە بریندار بوو کە هەتا کاتی بلاوبوونەوەی ئەم هەواڵە باری تەندرووستیی ناوبراو ناجێگیر راگەیەندراوە\".
بە وتەی ئەو شایەتحاڵە، مەئمورانی پاسگای جانەوەرەی مەریوان لە ترسی بەرپرسانی ئیدارەی ئاگاهی لە بە دواداچوون بۆ ئەم مەسەلەیە خۆیان بواردووە و ئەمەش نارەزایەتیی هاووڵاتییانی لێکەوتۆتەوە.